کورتە مێژویەک دەربارەی لۆگۆکانی کۆمپانیای ئەپڵ
لۆگۆی کۆمپانیای ئەپڵ یەکێکە لەو لۆگۆیانەی کە زۆر سەرنجڕاکێشە کە باوەڕناکەم کەس هەبێ نەیبینیب کە پێک هاتووە لە سێویک کە لە لاوە قەپاڵێکی لێ گیراوە. زۆر جار جەند ساڵ بەسەر ناو نان یان دانانی لۆگۆی کۆمپانیاکانا بەسەر دەچێت و ژمارەیەکی زۆر چیرۆک دروست دەکرێت لە لایەن خەڵکیەوە کە باس لە هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو ناوە یاخود شێوازی ئەو لۆگۆیە دەکات. دەربارەی ناونانی کۆمپانیای ئەپڵ بیروباوەڕ و چیرۆکی زۆر هەن باون کە لە بابەتێکی پێشوترا باسمان لێ کردووە.
لەم بابەتەی ئەمڕۆدا بەکورتی باس لە لۆگۆکانی کۆمپانیای ئەپڵ دەکەین لە ساڵی ١٩٧٦ بۆ ئەمساڵ کە ٢٠١٣یە.
یەکەم لۆگۆی کۆمپانیای ئەپڵ وێنەی ڕەشوسپی ‘Sir Isaac Newton’ ە کە لە ژێر دارێکی سێودا دانیشتووە ، لە دەوری وێنەکەش نوسراوە Apple Computer Co. بە پچوکیش لە ژێر وێنەکەدا نوسراوە “A Mind Forever Voyaging Through Strange Seas of Thought – Alone” ئەمەش وتەیەکی شاعیرێکە بە ناوی William Wordworth. ئەم لۆگۆیە لە لایەن Ronald Wayne ە دروست کراوە کە یەکێکە لە دامەزرێنەرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ. ئەم لۆگۆیە تەنها لەسەر ئامێری Apple I بەکار هاتووە.
کاتێک ئەپڵ خۆی ئامادە دەکرد بۆ دەرکردنی Apple II ، ستیڤ جۆبس بڕیاری دا کە پێویستیان بە لۆگۆیەکی نوێیە کە شێوازێکی مۆدێرن تری هەبێ و سەرنجڕاکێشتر بێت. بۆ ئەم مەبەستەچ دیزاینەرێک بەناوی ‘ Rob Janoff’ هەڵبژیردرا بۆدروستکردنی لۆگۆکە.
بە وتەی “ڕۆب” تەنها مەرج کە ستیڤ پێی وتبون ئەوەبوو ‘It should not be cute’ واتە شێوازێکی جوانکیلە نەبێت. رۆبیش لۆگۆی سێوەکەی بە دوو شێوە دروست کردبوو یەکێکیان قەپاڵێ لێ گیرابوو ئەوەی تریان قەپالێ لێ نەگیرابوو. ستیڤ جۆبس بڕیاری کۆتای دا لە سەر ئەو لۆگۆیەی کە قەپاڵی لێ گیراوە، لۆگۆکەش حەوت ڕەنگی پەلکەزێڕینەی تیابوو.
زۆر چیرۆکی جیا جیا هەیە دەربارەی ئەوەی ئایا بۆ سێوەکە قەپاڵی لێ گیراوە یاخود بۆچی ٧ ڕەنگە. هەندێک لەو چیرۆکانە بەم شێوەیەن.
١) Bite بە زمانی ئینگلیزی بە واتای قەپاڵ دێت و بە هەمان شێوەی Byte دەخوێنرێتەوە ، کە Byte یەکەیەی پێوانەی مێمۆریە لە کۆمپیوتەردا.
٢) پەیوەندی هەیە بە زانا Alan Turing کە زانایەکی گەورەی ماتماتیکەو بە باوکی زانستی کۆمپوتەر دادەنرێت، ئەم زانایە بە مادەی Cyanide خۆی کوشتووە کردویەتیە ناو سێوێکەوە ، کاتێت تەرمەکەی دۆزراوەتەوە سێوێکی لە لاوە بووە کە گازێکی لێ گیراوە. ئەم زانایەش هۆمۆسێکشوەڵ بووە ،کە ئاڵاکەیان ٧ ڕەنگی پەلکەزێرینەی تیادایە.
٣) ستیڤ جۆبس کە مناڵ بووە زۆر هەژار بوون و ڕۆژی سێوێکی هەبووە بۆ نان خوارن و کە ڕۆژی کازێکی لێ گرتووە ، بۆیە ئەم لۆگۆیەی هەڵبژاردووە.
لە چاو پێکەوتنێکدا لەگەل رۆب جانۆف دیزاینەری لۆگۆکە باس لەوە دەکات کە زۆر جار زۆر شت هەن سادەن بەڵام خەڵکی چیرۆکی ئالۆزی بۆ دروست ئەکەن و بڵاو ئەبنەوە ئەو چیرۆکانەو خەڵکی باوەڕی بێ ئەکەن بەڵام زۆر جار وەڵامەکان زۆر سادەترن لەوەی کە خەڵک وائەزانێت.
لەو جاوپێکەوتنەدا رۆب باسی لەوە دەکات کاتێک وێنەی سێوێکی دروست کردووە، بە ئاسانی دیار نەبووە ئایا ئەمە سێوە یان گێلاس، بۆیە ئەو گازێکی لێ بردووە، زۆر بە ئاسانی بینراوە کە ئەمە سێوە نەوەک گێلاس. رۆب باس لەوە دەکات دوای تەواوبونی لۆگۆکە دیزاینەرێکی تر پێ وتووە کە لە کۆمپیوتەردا شتیک هەیە ناوی Byteە دەڵیت ئەوە سوتفە بووە هیچ پەیوەندی بە گازەکەوە نیە. هۆکاری هەڵبژاردنی ٧ ڕەنگی پەلکەزێرینەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتوە کە Apple II یەکەمین کۆمپیوتەری
ناوماڵ بوو کە دەیتوانی ڕەنگی جیا جیا پشان بدات.
دوای گەڕانەوەی ستیڤ بۆ ئەپڵ لە ساڵی ١٩٩٧ چەند گۆڕانکاریەک بە سەر لۆگۆکانا هاتون بۆ نمونە “ئەکوا” کە هەمان وێنەیە بەس ڕەنگێکی ئاوی هەیە ،
ئەو لۆگۆیەی کە ئەمڕۆ بە کار دێت ڕەنگێکی سیلڤەرەو لە کاتی داگیرسانی هەموو ئامێرەکانی ئەپلدا دەبینرێت.