جەیلبرەیک کردنی iOS 8 بە Pangu8
دوای تێپەڕبونی ٣٥ ڕۆژ بەسەر دەرچونی وەشانی نوێ iOS کە بریتی بوو لە iOS 8 ، گروپی هاککەری چینی بە ناوی “پانگو” هەڵسان بە بڵاوکردنەوەی پرۆگرامێک بە ناوەی “پانگو ٨” بۆ جەیلبرەیک کردنی ئەم وەشانە نوێیە.
ئەم گروپە هەمان گروپ بوون کە جەیلبرەیکی وەشانی ٧.١.٢ یان بڵاو کردەوە ، بەڵام لە سەرەتادا چونکە ئەمە یەکەم بەرهەمی ئەم گروپە بوو گومان لەسەر ڕاستی ئەو پرۆگرامەو سەلەماتی ئامێرەکان هەبوو ، بەڵام بەهۆی سەرکەوتوی ئەم گروپەوە متمانەیەکی زۆریان پەیدا کردووە بەرهەماکانیان جێی خۆی لە جیهانی جەیلبرەیکدا کردۆتەوە.
ئەگەر چی ئەم جەیلبرەیکە لە سەرەتادا زۆر ناجێگیر بوو کێشەی زۆر بوو، ئێستا بە تێپەڕبونی کات زۆری کێشەکانی چارەسەر کراون و سیدیاش نوێ کراوەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم وەشانە نوێیەدا بگونجێت.بە پێێ وتەی “Jay freeman” ناسراو بە “Saurik” کە دامەزرێنەری سیدیایە ئێستا جەیلبرەیکەکە جێگیرەوە کێشەی کەمە.
چەند هەنگاوێکی گرنگ پێش ئەوەی ئامێرەکەت جەیلبرەک بکەیت:
١) بە پێی ئامۆژگاری ئەم گروپە دەبێت ئامێرەکەت Passcode واتە ژمارەی نهێنی لەسەر نەبێت، هەروەها بۆ ئەو ئامرانەی پەنجە مۆر وەردەگرن دەبێت پەنجە مۆر کوژێنرابێتەوە.
٢) پێویست ئەکات Find My iPhone ناجالاک کرابێت لە Setting > iCloud.
٣) نابێت ئامێرەکەت لە ڕێگەی هەوای واتە Over the Air ئەپدەیت کرابێت بۆ ئەم وەشانە، ئەگەر وات کردووە لە ڕێگەی iTunes ەوە ڕیستۆرەکی تازەی بکە. ( چۆنیەتی ڕیستۆر کردن )
٤) لە کاتی جەیلبرەیکەکەدا Airplane Mode لە Settings چالاک بکە تا جەیلبرەیکەکە تەواو دەبێت.
٥) پێویست ئەکات ریستۆر لە ڕێگەی iTunes ١٢.٠.١ بکرێت
پێش ئەوەی هیچ هەنگاوك بنێیت هەموو زانیاریەکانت باک ئەپ بکە ( چۆنیەکتی باکئەپ کردن )
ئەم جەیلبرەیکە بۆ ئەم ئامێرانە دەبێت:
١) ئایفۆن ٦/٦ پڵەس، ئایفۆن ٥س، ئایفۆن ٥سی، ئایفۆن ٥، ئایفۆن ٤س
٢) ئایپاد ئێر ١/٢ ، ئایپاد مینی ١،٢،٣، ئایپاد ٢،٣،٤
٣) ئایپۆد تەچی نەوەی پێنجەم
ئەم وەشانانەش جەیلبرەیک دەکات:
٨، ٨.٠١، ٨.٠.٢، ٨.١
داگرتن: