جه‌یڵبره‌یککردنی iOS 4.3.5 به‌ Redsn0w

له‌م بابه‌ته‌ی ئه‌مڕۆدا باسی چۆنیه‌تی جه‌یڵبره‌یککردنی iOS 4.3.5 ئه‌که‌ین به‌ Redsn0w.

Redsn0w  بۆ ئه‌م جۆره‌ ئامێرانه‌ ئه‌بێت :

iPhone 4,

iPhone 3GS

iPad

iPod Touch 4G

iPod Touch 3G

ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ Ultrasn0w به‌کار ده‌هێنن خۆیان دوور بگرن له‌م وه‌شانه‌.

پێداویستیه‌کان:

 

Redsn0w  0.9.8 b4

iTunes 10.4

iOS 4.3.5

iOS  4.3.4

هه‌نگاوه‌کان:

1)  iOS device ه‌که‌ت ریستۆر بکه‌ بۆ 4.3.5. ئه‌گه‌ر 4.3.5 به‌کار ده‌هێنیت ئه‌توانیت ئه‌م هه‌نگاوه‌ بپه‌ڕێنیت.

2) پرۆگرامی Redsn0w  بکه‌ره‌وه‌ ئینجا کلیک له‌سه‌ر Browse بکه‌، فیرموێری 4.3.4 هه‌ڵبژێره‌ (4.3.4 نه‌ک 4.3.5 )

3) پاشان هه‌ڵبژاردنی Install Cydia چالاک بکه‌.

4) له‌م هه‌نگاوه‌دا دڵنیا به‌ که‌ ئامێره‌که‌ت کوژاوه‌ته‌وه‌و به‌ستراوه‌ به‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌وته‌وه‌.

5) هه‌نگاوه‌کانی چونه‌ DFU Mode جێبه‌جێ بکه‌ وه‌ک له‌ Redsn0w  نوسراوه‌.

6) تۆزێکی پێ ئه‌چێت و پاش ئه‌وه‌ ئامێره‌که‌تان جه‌یڵبره‌یک ئه‌بێت.

ئاگادار بن ئه‌م جه‌یڵبره‌یکه‌  tethered ه‌ واتا که‌ بیکوژێنیته‌وه‌ یان شه‌حنی تایادا نه‌پێنێت ، داناگیرسێته‌وه‌ ، ئه‌بێت بیبه‌ستیت به‌ کۆمپیوته‌ره‌وه‌و ئه‌م هه‌نگاوه‌ جێبه‌جێ بکه‌:

پرۆگرامی Redsn0w بکه‌ره‌وه‌و  ، له‌ هه‌نگاوه‌که‌ی که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانت ئه‌داتێ به‌س هه‌ڵبژارده‌ی Just boot tethered right now چالاک بکه‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی تر ناچالاک بکه‌.


(54) Comments

  1. ahmad shwan فەرمووی:

    برا جوانه‌كه‌م من 4.3.5م هه‌یه‌ به‌لام ناو پیشان نادات كه‌ جه‌ره‌سم بۆ دیت. بۆ زانیاریت jailbreak م نه‌كردوه‌. تكایه‌ هاوكاریم بكه‌ن

  2. pshtiwan فەرمووی:

    جیاوازی چیه‌ له‌نیوان 3.3.3 و 3.3.5 دا بۆچی باشه‌ ئه‌گه‌ر هی خۆم بگۆڕم

  3. pshtiwan فەرمووی:

    ببورة 4.3.3 و 4.3.5 ئةليم

  4. Kocharhawler فەرمووی:

    Ipad 2 3G wi fi 4.3.4 jailbreak.دةكريت؟

  5. iphone_boy فەرمووی:

    سلاو براکه‌م

    هه‌موو هه‌نگاوه‌کانم به‌ سه‌رکه‌وتوی کۆتای پێهێنا به‌س له‌وه‌ی tethered که‌ وه‌ستاوم تکایه‌ له‌و یا چی بکه‌م ((روونکردنه‌وه‌ی زیاتر به‌ ))

    وه‌ سیدیاکه‌ش دا به‌زیوه‌ به‌س ئایکۆنه‌که‌ی سپی بوه‌ که‌ ئه‌ی که‌مه‌وه‌ یه‌کسه‌ر دائه‌ خرێته‌وه‌

    تکایه‌ یارمه‌تی ؟

  6. iKurd فەرمووی:

    bema abet chak bbet aw white cydia icona :

    پرۆگرامی Redsn0w بکه‌ره‌وه‌و ، له‌ هه‌نگاوه‌که‌ی که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانت ئه‌داتێ به‌س هه‌ڵبژارده‌ی Just boot tethered right now چالاک بکه‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی تر ناچالاک بکه‌.

  7. iKurd فەرمووی:

    kak kochar iPad 2 4.3.3 barawzhu jailbreak nakret

  8. iphone_boy فەرمووی:

    ده‌ست خۆش براکه‌م جه‌یڵبره‌یکم کرد به‌ هیوای بابه‌تی به‌ سوود تر سوپاس

  9. iKurd فەرمووی:

    icona spyaka chak bu?

  10. iphone_boy فەرمووی:

    سلاو براکه‌م

    به‌لێ چاک بوو به س ئێستا هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک دا ئه‌به‌زێنم که‌ له‌ناو ئایفۆنه‌که‌ ئه‌یکه‌مه‌وه‌ یه‌کسه‌ر داخرێته‌وه‌ تکایه‌ کێشه‌ له‌ کوێیایه‌

  11. Kocharhawler فەرمووی:

    zor swpas bo zaniariakant dasxsh

  12. iKurd فەرمووی:

    کاک ئایفۆن بۆی ، ئه‌گه‌ر هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ ریستۆرێکی بکه‌ره‌وه‌و جارێکی تر جه‌یلبره‌یکی بکه‌ره‌وه‌.

  13. iKurd فەرمووی:

    سه‌ر چآو کاک کۆچه‌ر :)

  14. Neo فەرمووی:

    کاکە گیان
    من کە IPSW ی 4.3.4 ەکە Browse ئەکەم ئەڵێت
    Unable to recognize specified IPSW

    بەهیوای چارەسەر

  15. iKurd فەرمووی:

    ببوره‌ کاک Neo وا دره‌نگ جوابت ئه‌یه‌مه‌وه‌،
    چ ڤێرژنێکی Redsn0w به‌ کاردێنیت؟ ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ت داگرتووه‌؟

  16. samm فەرمووی:

    برا من بة هةموو ئةو مةرحةلانةيا رؤيشتم هةموويشى جيبةجى بوو بةلام سيديا لة هيج شوينيك دةرناكةويت

  17. samm فەرمووی:

    برا من برسياريكم هةية بةئةرك نةبيت من iphone 4 بيية كيشةى دةنكى هةبوو بردم بؤ بازار خؤى كيشةكةى هاردوير بوو بةلام ئةو جووة restory كردووةو فيرزنى كردووة بة 4.3.5 خؤى فيرزنى 4.2.1 فيرمويرةكةيم بير جؤتةوة بةلام unlock بوو، بةلام ئيستا بووة بة زير سيم جكة لةوةى كةكوزاوةتةوة تةنها هيماى رةبتى itunes بيشان ئةدات .
    برسيارةكةم ئةوةية بيرم جوبوو shsh باشةكةوت بكةم ئيستا 1-حةلم جيية بؤ ئةوةى فيرزنةكةى دابةزينمةوة ؟
    2- بة جى RedSn0w ئةتوانم jailbreaky 4.3.5 بكةم جونكة كة RedSn0w ئةكةمةوة لة browes دا next ئةكتيف نابيت كة jailbreaky 4.3.5 دائةكرم حةلم جيية ؟ سوباستان ئةكةم ئةكةر وةلاميك وةركرم .

  18. Raz فەرمووی:

    سڵآو
    منیش جێڵبرێك به‌ سه‌رکه‌وتوویی ئه‌ڕوات به‌ڵام کاتێک هه‌ل ئه‌بێته‌وه‌
    هه‌ر سێوه‌که‌ ئه‌سوڕێته‌وه‌ و هه‌ڵنابێت ئایا چاری چیه‌
    ڤێڕشنی 4.3.5 م هه‌یه‌ ئایفۆنی 4
    ئایا چۆن سیدیا داگرم زۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌م نایات.
    تێبینی ،ئه‌وه‌ش ئه‌زانم که‌ ئه‌نه‌لۆک ناکرێت به‌س ئه‌مه‌وێت جێڵبرێک بکه‌م
    سوپاس

  19. roman فەرمووی:

    دوو برسيارى كرنك
    1- بةهيج شيوةيةك سيديا دانابةزيت نة بة redsn0w نة لة safari وة بة free
    كة دائةبةزيت بة فرى لة نيوةيا ئةوةستى ، وة لة redsn0w شةوة بة تةواوى هةموو مةرحةلةكان جيبةجى ئةكةم بةلام دانابةزى
    iphone 4
    version 4.3.2
    fermwer 04.10.01
    2- ايفونيكى ترى 4م هةية unlock بوو versione 4.2.1 , fermwer 01.59.00
    بوو كيشةى هةبوو لة مايك و سةمةعةدا تةنها لةكاتى تةلةفوونا نة دةنك ئةروا نة كويشم لة بةرانبةرة بردم بو بازار بةبى برس restory كردووة ئيستا بووة بة فيرزنى 4.3.5 وة fermwery 04.10.01 وة unlock كةشى نةماوة
    نةم زانى shsh م باشةكةوت نةكردبوو ئيستا ج ريكةيةك هةية بؤ ئةوةى فيرزنةكةى دابةزينمةوةو ببيتةوة بة unlock وانةبى ئةبى بة زير

  20. iKurd فەرمووی:

    ba daxawa kak roman agar shsh t pashakawt nakrdbet natwanit firmwarea kat downgrade bkait, 7ata agar shsh isht haabet bas atwanit firmware downgrade bkait nak baisband boya har zher sim t awet.

  21. roman فەرمووی:

    بةهيج شيوةيةك سيديا دانابةزيت نة بة redsn0w نة لة safari وة بة free
    كة دائةبةزيت بة فرى لة نيوةيا ئةوةستى ، وة لة redsn0w شةوة بة تةواوى هةموو مةرحةلةكان جيبةجى ئةكةم بةلام دانابةزى ئةبى هؤكارةكةى جى بيت
    iphone 4
    version 4.3.2
    fermwer 04.10.01

  22. Raz فەرمووی:

    سڵاو
    من وه‌ڵامم وه‌رنه‌گرت

  23. muhamad106 فەرمووی:

    ئایه‌ سیدیا داده‌ به‌زێ4.3.4

  24. BAVELLNILL فەرمووی:

    جون ايفونةكةم فيرشنى 4.3.5 بكةمة سةروو وةسيداشى تيبكةم جوونكة خوى 4.3.5. لةسةرةو بةسة قةتى دابة زىوة تكاية شارةزايةك يارمةتيم بدات

  25. kurdistankoya فەرمووی:

    سڵاو برای به‌ڕێز من IPhone 3gs هه‌یه‌ ئێستا ڤێرژنی 4.3.5 خستیته‌سه‌ری به‌ڵام به‌وشێوه‌یه‌http://2.bp.blogspot.com/-BGuWmEGnjK…g-graphic1.jpg پێشئه‌وه‌ی ڤێرژنی بگۆرم به‌ Hacktivated sn0wbreeze v2.7 کردبو به‌ڵام ئێستا برنامه‌ی sn0wbreeze ده‌ست ناکه‌وێ بۆ ڤێرژنی 4.3.5 تکایه‌ هاوکاریم که‌ن

  26. iKurd فەرمووی:

    به‌ڤیلنیل ، هه‌موو ختوه‌کان له‌سه‌روه‌ روون کراونه‌ته‌وه‌.

    کوردستان کۆیه‌، Sn0wbreeze هه‌یه‌ بۆ 4.3.5 به‌س ئه‌وه‌یه‌ Tethered ه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌شته‌وێ بیگه‌ڕێتنیته‌وه‌ بۆ ڤێرژنێکی پێشوو ، ئه‌گه‌ر Shsh ت پاشه‌که‌وت کردووه‌ ئه‌توانیت downgrade که‌یت و ئه‌و کاته‌ جه‌یلبره‌یکی بکه‌یته‌وه‌.

  27. kurdistankoya فەرمووی:

    برای به‌ڕێز به‌ پڕۆگرامی Hacktivated Tethered ده‌کرێ

  28. kurdistankoya فەرمووی:

    سوپاس

    • iKurd فەرمووی:

      وه‌ڵای ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت تا ئێستا به‌کارم نه‌هێناوه‌ و ناویشیم نه‌بیستووه‌ بۆیه‌ زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم به‌ کاری بێنیت.

      به‌س تۆ ئه‌توانیت وه‌ک له‌سه‌روه‌ پشانم یاوه‌ به‌ Redsn0w بیکه‌ی کێشه‌ی نیه‌.

  29. ranj فەرمووی:

    سلاو براكه‌م من ئه‌و به‌رنامه‌ له‌كوێ په‌یابكه‌م Redsn0w

  30. iKurd فەرمووی:

    لە بابەتەکەدا لە سەرەوە بەستەرەکەم داناوە بۆ داگرتنی

  31. Karwan Hassan فەرمووی:

    سلاو کاکە گیان

    دوایی ئەوەی هەولمدا ئایفۆنەکەم لە رێگەی ئەو ڕوون کردنەوەیە جەیلبرێک بکەم بەلام نەمتوانی زۆریش ئەو کرادارانەم دووبارە کردەوە هەم دیسان سەری نەگرت بۆیە هەولمدا بیکەم بە ٤.٣.٣ لێرەشدا ئەو کرادارە سەیری نەگرت لە رێگەی دروست کردنی کەستم فرێموێر بۆ ئایفۆنەکە ، ئێستاکەش ئایفۆنەکە ئیرۆری ١٠١٣ ئەیات و وێنەی USB یەکەو ئایتونسی لەسەرە بە هیچ شێوەیەک ڵە ئایتونس لەکاتی داگرتنی Restore ئایتونس و دیاریکردنی iipsw ی ٤.٣.٥ هەر ئیرۆزی ١٠١٣ ئەدات ، ئا لەم کاتەدا چارەسەر چییە ؟

  32. ranj فەرمووی:

    سلاو براكه‌م ئه‌ری ئه‌و به‌رنامه‌چۆن داده‌به‌زێت redsnow زۆر سوپاس تان ده‌كه‌م؟

  33. ranj فەرمووی:

    من فێرژنی ئایفۆنه‌كه‌م 4.3.5 جێبرێكی ده‌كه‌م به‌لام پێویست به‌ ئه‌مه‌ ده‌كات داون لۆدیكم OS 4.3.5 for iPhone 4 GSM ؟ زۆر سوپاستان ده‌كه‌م

  34. ranj فەرمووی:

    سلاو من ئایفۆنه‌كه‌م فێرژنی 4.3.5 جێبرێكی ده‌كه‌م كه‌ ریسنۆو ده‌كه‌مه‌وه‌
    فیرموێری 4.3.5 هه‌ربژێرم؟ تكایه‌ هاوكاریم بكه‌ن

  35. iKurd فەرمووی:

    کاک ڕه‌نج که‌ رێدسنۆو ئه‌که‌یته‌وه‌ 4.3.4 ئه‌بێ هه‌ڵبژێریت به‌س ئه‌بێت خۆت ڤێرژنی ئایفۆنه‌که‌ت بکه‌یت به‌ 4.3.5 له‌ پێشآ.

  36. HoNaR فەرمووی:

    سلاو بەریز ikurd من بەم شیوەى توو بیشانت داوە جه‌یڵبره‌یکم کردووە بەسەر
    کەوتویی کوتایم پی هیناوە بەلام رونى کە جون ( sim ) بە کاربخەم تکایە هاوکارى

  37. ranj فەرمووی:

    زۆر سوپاستان ده‌كه‌م به‌سه‌ركه‌وتویی جێلبرێكم كرد دوباره‌ سوپاس

  38. ranj فەرمووی:

    سلاو من ده‌مه‌وی سۆرسه‌كان بۆ سیدیا زیاد به‌كه‌م سه‌یری فێركاریه‌كه‌م كرد به‌لام نیشانه‌ی سۆرسه‌كان من نیشانه‌ی پسیاری له‌سه‌ره‌ ئه‌وه‌ بۆچی ئه‌م نیشانه‌ی پسیاره‌ی له‌سه‌ره‌………؟؟

  39. rebaz فەرمووی:

    bram wlah iphone 3gs 4.3.5 balm sm naxwntawa ka rastrte dakm desn dawe jl brek dakt

  40. iKurd فەرمووی:

    کاک ڕێباز ئەمە جەیلبرەیکە ، بۆ ئەنلۆک سەیری ئەم بابەتە بکە:

    http://theikurd.com/unlock-iphone4-3gs-3g/

  41. bakooo فەرمووی:

    کاکە گیان لەم هەنگاوەی خوارەوەیا ئەم کێشەیەم توش هاتوە

    لەم وێنەیە بیبینن و هاوکاریم بکەن
    http://www.dzhabaw.net/up/uploads/images/DzHaBaW-e7f23ee189.jpg

  42. iKurd فەرمووی:

    کاک باکۆ ئەوە مانای ئەوەئە کە هەنگاوەکانی DFU ت بە مەزبوتی نەکردووە.

  43. bakooo فەرمووی:

    برا خۆشەویستەکەم ئەو هەنگاوە چۆن ئەکرێت تێ ناگەم ؟؟؟ ئەگەر بۆم روون بکەیتەوە مەمنون ئەبم براکەم

  44. iKurd فەرمووی:

    فەرموو کاک باکۆ لەم بابەتەدا باسم کردووە:

    http://theikurd.com/recovery-mode-dfu-mode/

  45. REZHWAN فەرمووی:

    slaw pewestm ba jilbraky ios 4.1 balam nazanm chon akryt tkaya help????????

  46. hardy فەرمووی:

    سلاو: براكه‌م من ئایفونه‌كه‌م به‌سه‌ركه‌وتوى جیلبریك كردووه‌ به‌لام ئیستا سیم كارت ناخوینیه‌ته‌وه‌ جاره‌سه‌ر چى یه‌؟
    جۆرى ئایفونم:3GS
    فریمیر:05.16.02

  47. AKO فەرمووی:

    سلاو بةريزان من ئايفؤنةكةم نوى كراوةتةوة بؤ ios 5.0.1 بةلام ئيستا سيم كارت ناخوينيتةوة 4G intrernationla نازانم بؤ؟؟؟؟؟؟؟؟

  48. saman فەرمووی:

    کاکە گیان
    من کە IPSW ی 4.3.5 ەکە Browse ئەکەم ئەڵێت
    Unable to recognize specified IPSW

  49. Kurda فەرمووی:

    سڵاو بەڕێزم پرسیارێکم هەیە ئەگەر بتوانیت وەڵامم بەیتەوە سوپاست ئەکەم…
    ئایفۆنێکی 4G فێرژنی 4.3.5م جەیل برێک کرد بێکێشە بەڵام ئەبێت بە جەست بووت Turn Onى بکەم واتە بەهەمان یرۆکرامی رێدسنۆو ئایفۆنەکە هەڵ بکەمەوە ئایا چارەسەر بۆ ئەمە چییە؟
    ١. هەرگیز چارە ناکرێت؟
    ٢. ئەتوانم ئەگەر جەیل برێکی ئەنتێزەرى IOS ی 5.1 دەرچوو ئەپدەیتى بکەم بۆ ٥.١ و جەیل برێکى بکەم ئەم کێشەیە چارەسەر ئەبێت؟
    تێبینى/ ئایفۆنەکە ئینتەرناشناڵە و بەبێ کێشە پێش جەیل پاش کوژانەوە دا هەڵدەبووەوە.

    پێشنیار:- بۆ زیارتر دەوڵەمەند کردن و بەرەو پێش بردنى ماڵپەرەکەت حەق وایە چەند بابەتێک لەسەر بەرزبوونەوەى بەیس باند و فرێم وێر و ئەنلۆک بە تێرو تەسەلی بنوسیت بۆ ئەوەى ئەو کەسانەى کە سەرەتان و تازە بەرهەمی ئەپڵیان بەدەست هێناوە نەکەونە هەڵەوە بەهۆى بە هڵە تێگەیشتنیان لە کۆمەڵێک بابەت…… دەست خۆشیت لێ ئەکەم و سەرکەوتوو بیت.

  50. hardy فەرمووی:

    بەراستی ئێوە خزمەتێکی باشتان کردوە یاخوا هەرسەرکەوتوو بن (:

Leave a Reply to Kurda