دوای جۆبز ، تیم کووک بەڕێوبەرێکی سەرکەوتووە؟
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەو ڕۆژە بوو کە یەکێ لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئەپڵ (ستیڤ جۆبز) بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد ، بەڵام بەر لەمردنی جۆبز بەر لە شەش حەفتە بەشێوەیەکی فەرمی لە ڕۆژی ٢٤ی ئابی ٢٠١١ تیم کووک خرایە جێگەی جۆبز واتە پۆستی بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵی وەرگرت بەر لەمەش کووک لە کۆمپانیاکە لە کاری Chief Operating Officer دا بووە . لەم ڕاپۆرتە شیکارییەدا باس لەو کۆمپانیایە دەکەین کە لەلایەن بەڕێوبەرێکی نوێوە بەڕێوەدەچێت.
تیم کووک کێیە؟
تیمۆتی دۆناڵد کووک (Timothy Donald “Tim” Cook) ، لەدایکبووی ١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٠ ، بەر لە شەش حەفتە لە مردنی ستیڤ جۆبز تیم کووک لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١١ کرابە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ تاکوو ئێستاش لەهەمان پۆستدایە لە کۆمپانیای ئەپڵ ناوبراو لە ئازاری ساڵی ١٩٩٨ ەوە لە کۆمپانیای ئەپڵ کاردەکات ئەمەش لەو ساتە بوو کە تیم لەگەڵ جۆبز بەیەکەوە وتووێژیان دەکرد لە زانکۆی (Auburn) لەم وتووێژەدا جۆبز داوای لە کووک کرد کە بێتە ئەپڵ و لەو کۆمپانیایەدا کار بکات ، لەم باریەوەدا کووک دەڵێ بڕیارم دا کە پەیوەندی بە ئەپڵەوە بکەم هەر لەو ساتەدا ،بەر لە کۆمپانیای ئەپڵیش تیم کووک ١٢ ساڵ بۆ کۆمپانیای IBM و شەش مانگیش لە کۆمپانیا compaq ەوە کاری کردووە کە هەردووکیان کۆمپانیای تەکنەلۆژین . لەئێستادا سەرمایەی تیم کووک بە ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەملێنرێت , تیم کووک هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازەی پیشەسازی وە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بەڕێوەبردن ، ، لەساڵی ٢٠١٢ تیم کووک لەلایەن گۆڤاری تایمزی ئەمریکی وەک ١٠٠ لە کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ ژمێردرا (١).
کارەکانی کووک لە دوای جۆبز؟
زۆر کەس لەو بڕوایەدان کە مردنی جۆبز پێشکەوتن و داهێنەنەکانی ئەپڵی لەگەڵ خۆیدا برد بۆ گۆڕ ، بەڵام بە ئاوڕ دانەوەیەک لە کارەکانی کووک ستراتیژییەتی کۆمپانیای ئەپڵ دەردەکەوێت. ،لێرەدا لەبەر ئەوەی بەرهەمەکانی ئەپڵ بە کۆنگرەکانەوە گرێدراون ئێمەش لەم ڕاپۆرتەدا کارەکانی کووک بە کۆنگرەکانی ئەپڵەوە دەسبەستینەوە (٢) (٣) وە لەساڵی ٢٠١٢ ەوە دەست پێدەکەین گەرچی کووک خۆی لەساڵی ٢٠١١ بووە بەڕێوبەر بەلام لەبەر ئەوەی ساڵی ٢٠١٢ کە کووک کرایە بەڕێوبەر تا ٢٠١٢ هیچ کۆنگرەیەکی ئەپڵ بەڕێوەنەچوو بۆیەش ئێمە لەساڵی ٢٠١٢ دەست پێدەکەین.
١) لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ، کۆمپانیاکە وەشانی iOS6 ی وەشاند کە زۆرێک پێیان وابوو کە خراپترین وەشانی ئەپڵ بوو چوونکە هەریەکە لە ئەپەکانی Google Maps و YouTube ی گووگڵ لە ئای ئۆ ئێس سڕانەوە ، لە جێگای ئەو سوود لە Apple Map وەرگیرا کە بەڕای هەندێک خەڵک ئاپێکە نەیتوانیوە ڕکابەری نەخشەی کۆمپانیاکانی دی بکا ، جگە لە ئای ئۆ ئێس لەم کۆنگرەیەدا هەریەکە لە ماکبووک پڕۆ ڕێتینا دیسپلای (بۆیەکەمینجار) و ماکبووک ئێر و وەشانی OS X Mountain Lion ی دەکران کە نەخشەی ئەپڵیشی تیابوو — لەم کۆنگرەیە دا گەرچی ئەپڵ تووشێ ڕەخنەیەکی زۆر بوو بەڵام ستراتیژییەکی نوێی زەنگی لێدا ئەویش بە وازهێنان بوو لە نەرمەواڵاوە (سۆفتوێر)ی کۆمپانیای دیکە بەمەش ئەپڵ چی دی بەرهەمی کۆمپانیای دی بەکارنەهێنا ئەویش بەوازهێنان لە بەرهەمەکانی گووگڵ بوو کە ئاشکرایە ئاپەکانی گووگڵ ماپس و یوتیوب لەبەرهەمی ئەو کۆمپانیایەن ، دوای ماوەیەک گووگڵ هەردوو ئەپڵیکەیشنی نارد بۆ App Store و ئەپڵیش ڕەزامەند بوو لەسەر بڵاوکردنەوەی ، تاکوو ئیستاش ئاپەکانی گووگڵ لەدەرەوەی ئای ئۆ ئێسی بنەڕەتین واتە تەنیا لە App Store دەست دەکەوێن.
٢) لە ئەیلوولی ٢٠١٢ دا ، ئەپڵ هەریەکە لە ئایفۆن ٥ و ئایپۆد نانۆ و ئایپۆد تەچ ٥ وە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ دا نەوەی چوارەمی ئایپاد و ماکبووکپڕی ڕێتینا دیسپلای بەقەبارەی ١٣ ئینج دەکرد ، وە ئایماکێکی تەنکتر لەپێشتر وە لەگەڵ وەشاندنی نوێ بۆ ماک مینی و ئەپڵیکەیسنی ئایبووکس بۆ وەشانی ٣.
٣)لە حوزەیرانی ٢٠١٣ دا ، ئەپڵ ماک پڕۆی زیندوو کردەوە کەدوای ماوەیەکی درێژ دەریکردەوە ، وە لەگەڵ وەشاندنی (AirPort Time Capsule, وە AirPort Extreme) لەگەڵ نمایشکردنی ماک بووک ئێرێکی نوێ وە نوێکردنەوەی ئۆ ئێس ئێکس بۆ وەشانی مارڤیکس وە نوێکردنەوەی ئای ئۆ ئێس ٧ لەگەڵ دانانی ئایکلاود بۆ ئەپڵیکەیشنەکانی ئای وۆرک ، وە بڵاوکردنەوەی iTunes Radio
٤) لە حوزەیرانی ٢٠١٤ دا ئەپڵ نمایشی نوێی پێشکەشکرد بۆ ئای ئۆ ئێس ٨ و ئۆ ئێس ئێکس یۆسەمیت لەگەڵ نمایشکردنی زمانی نوێی پڕۆگرامسازی سویفت .
لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٤ش ئەپڵ بەفەرمی وەشانەکانی ئای ئۆ ئێس ٨ و ئۆئێس ئێکسی یۆسەمیتی بەخۆڕایی خستە دەست بەکارهێنەرانی لەگەڵ نمایشکردن وەشاندنی ئایفۆن ٦ و ٦پلەس.
لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ دا ، لە کۆنگرەی ئەپڵدا هەریەکە لە iMac ، Mac Mini بڵاو کرانەوە کە تێیدا ئای ماک بە کوالێتی 5K بڵاوکرایەوە کە ٧ هێندەی کوالێتی HD ڕوونترە ، وە لە ئایپاد ئێر ٢ و ئایپاد مینی ٣ دا بۆیەکەمینجار پەنجەمۆری پاراستن لە ئایپاد بەکارهات.
بەخێرایی:کارەکانی کووک
لێرە بەخێرایی باس لە گۆڕانکارییەکانی کووک دەکەین دوای بوونی بە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئەپڵ , کە ڕیزبەند کراوە بە کاریگەرترینیان
١)لابردنی نەرمەواڵەی کۆمپانیای دی وەک بەرهەمەکانی گووگڵ (YouTube – Google Maps) لە سیستەمی کارگێڕی iOS وەشاندنی نەخشەی ئەپڵ بۆ ماک و ئایدیڤایسەکان.
٢) وەشاندنی کاتژمێری ئەپڵ.
٣)دەستکاریکردنی ئایفۆن لەڕووی ~ گەورەکردنی قەبارەی ئایفۆن – دەرکردنی دوو ئایفۆن لەیەک کاتدا – ڕەنگدارکردنی ئایفۆن ٥س و دەکردنی ئایفۆن بەڕەنگی گۆڵد – دانانی پەنجەمۆری پاراستن لە ئایپاد ئێر ٢ و ئایپاد مینی ٣ و ئایفۆنەکانی ٥س بەسەرەوە
٤)ئەپڵیکەیشنی نوێ Apple Pay – Health – پەرەپێدانی ibooks و دەرکردنی ئەپڵیکەیشنی iBooks Author بۆ نووسینی کتێب وە دەرکردنی iTunes Radio
٥) کڕینەوەی کۆمپانیای Beats Music
٦) ئایماک بەکوالێتی 5K کە حەوت هێندەی HD ڕوونە
٧) دەکردنەوەی Mac Pro کە ئەپڵ ماوەیەک لێی وەستابوو
٨) دەکردنی ئایپاد مینی
٩)ماکبووک پڕۆ بە تایبەتمەندی ڕێتینا دیسپلای – دوایی بەشێ لە ئایدیڤایسکانیشی گرتەوە گرتەوە
دارایی ئەپڵ
سەڕەڕای دەنگۆی ناڕەزاییەکان هێشتا دارایی ئەپڵ لە گەشەسەندن دایە بەهۆی پڕفرۆشی و خواست زۆری لەسەر بەرهەمەکانی ، بەردەوام ڕێژەی فرۆشتنیش لە بەرزبوونەوەدایە (٥), بەپێێ هەوالێکی CNN کە ئایفۆن ٦ و ٦س بوون بە چەند ڕؤژێکیدا ١٠ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا (٦).
سەرچاوەکان
٢- ویکیپیدیای ئینگلیزی – وتاری تیم کووک – CEO
٣- ویکیپیدیای ئینگلیزی – کۆنگرەکانی ئەپڵ لەساڵانی ٢٠١٠ەوە
٤- بلاگی تیم کووک لە ماڵپەڕی ئەپڵ
٥) دارایی ئەپڵ
٦) لە چەند ڕۆژێکدا ١٠ ملیۆن ئایفۆن ٦ و ٦پلەس فرۆشرا – CNN
ئامانجی ئەم شیکارییە
لەم ڕاپۆرتە بەشێوەیەکی ورد تیشک خراوەتە سەر زۆرینەی کارەکانی تیم کووک ە ، لێرەدا بۆمان دەرکەوت تیم کووک شتێکی پێیە چوونکە لەگەڵ ئەو هەموو فشارەی کەلەسەرییەتی لەو ڕووەی جێگای کەسێکی دیاری گۆڕەپانی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی گرتۆتەوە لەگەڵ ئەوەش ناوبراو چەندین خزمەتگووزاری وەشاندووە ، بێگوومان گرتنەوەی شوێنی کەسێکی دیاریش کارێکی ئاسان نییە لە جیهانی ئەمڕۆ چەندین نموونەی نشووست و سەرکەوتنی تێدایە…