iTunes Gift Card چییە؟ و چۆم بەکاری بێنم؟

iTunes Gift Card  (ئایتوونز گیفت کارد)  کارتێکە بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەتوانن لە سیستەمی کارگێڕی ئۆ ئێس ئێکس (ماک)  و ئای ئۆ ئێس بەکاری بهێنن بۆ کڕینی ئەپڵیکەیشن لە App Store ی ئای ئۆ ئێس و ئۆ ئێس ئێکس (ماک) وە کڕینی بەرهەمەکانی نێو iTunes  و کڕینی پەرتووک لە iBook Store , ئایتوونز گیفت کارد بە یەکەی دۆلاری ئەمریکی (١٠$ و ١٥$ و ٢٥$ و ٥٠$ و ١٠٠$) ئەم کارتە لە  هەرێمی کوردسانیش دەست دەکەوێت.

 

لەم وانە فێرکارییەی TheiKurd باس لە چۆنییەتی بەکارهێنانی ئەم کارتە دەکەین بەشێوەی فێرکاری وێنەیی لەنێو خودی ئایدیڤایسەکان وە لە کۆمپیوتەریشەوە بەهۆی پڕۆگرامی iTunes …

 

  • هەنگاوەکان لە iOS

١) لەسەرەتادا دەتوانین لەڕێگای iTunes یان App Store کارتەکە داخڵ بکەین ئێمە خۆمان App Store مان هەڵبژارد ، لەسەرەتا دا App Store دەکەیەوە ئینجا لە بەشی Featured دەکەینەوە ئینجا لە خوارەوە کرتە لە Redeem دەکەین وەک لەوێنەی ژمارە یەک دیارە

 

 

٢)ئینجا لە Redeem پەنجەرەیەکی نوێ دەبێتەوە لەسەر code بۆشاییەکە ژمارەی نهێنی سەر کارتەکە بەدرووستی دەنووسینەوە ئینجا تۆزێک لەسەرەوە کرتە لە Redeem دەکەین!

 

٣) پەیامی پشت ڕاستکردنەوە و درووستی ژمارەی کارتەکەمان دەداتێ!

 

  • لەڕێگای کۆمپیوتەرەوە بەڕیگای بەرنامەی iTunes

 

١)کرتە لە iTunes Store دەکەین ئینجا ئەمیش چ لە iTunes چ لە App Store بە ئارەزووی خۆت یەکێکیان هەڵبژێرە ، ئینجا کرتە لە Redeem دەکەین.

 

 

٢)پەڕەیەکی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی کارتەکە دەنووسینەوە و لەکۆتاییدا کرتە لە Redeem دەکەینەوە.

(2) Comments

  1. Raman دەڵێت:

    Harbzhyn dastan xoshbe barasty jwan runtan krdotawa mn swdm le biny ..

  2. mohamad دەڵێت:

    من 10 دۆلارم داخڵ کردووه‌ به‌ لام داوای کارتی فیزا کارد ده‌کات داخلم کرد بوو شتم پێ ئه‌کڕی به‌ڵام فیزاکارته‌که‌م سرییه‌وه‌ ئێستا فیزاکارته‌که‌م داخڵ نابێت ئه‌پڵ فیزای عێراقی وه‌ستاندووه‌ ئایتوسه‌که‌م 15 دۆلاری تیایه‌ چی لیبکه‌م شتی پێ بکڕم داوای فیزاکارتم لێ نه‌کات

Leave a Reply