ئایفۆن ٤س/iPhone 4S
چەند رۆژێک پێش ئێستا کۆمپانیای Apple لە کۆبونەوەیەک بە ناوی ‘Lets Talk iPhone‘ نەوەی نوێی ئایفۆنی ڕاگەیاند کە ناوی iPhone 4S ە.
بیرو ڕایەکی وا هەبوو کە ئایفۆنی نوێ ناوی ئایفۆن ٥ دەبێت یاخود کە دوو ئایفۆن دەرئەچێت یەکێک ٥ یەکێکیان ٤س بەس بە پێچەوانەی ئەو هەواڵانە تەنها یەک ئایفۆن دەرچوو ئەویش ٤س ە.
ئەم ئایفۆنە ١٤ی ئەم مانگە دەکەوێتە بەر دەستی بەکارهێنەران ، بەس داواکردنی لە ٧ی مانگەوە دەستی پێ کردووە.
ئەم ئایفۆنە لە یەکەمین ١٢ کاتژمێری Preorder واتە داواکردنی پێش وەخت زیاد لە ٢٠٠٠٠٠ دانەی لێ کڕا تەنها بۆ هێلی AT&T و ئەو ڕێژەیەی کە چاوەڕوانی دەکات لایدا بۆیە ئێستا ئەگەر داوای بکەیت ١-٢ هەفتەی ئەوێت بۆی بدگاتێ ، ئەم ژمارەی فرۆشتنە تەنها بۆ هێلی AT&T جگە لە Spring و Verizon کە دوو هێلی تری بەناوبانگن کە ئەمانیش ئەم ئایفۆنە دەفرۆشن لە ئەمەریکا.
iPhone 4S سیستەمی کارگێری iOS 5 بەکار دێنێت کە ١٢ی ئەم مانگە بۆ بەکار هێنەرەکانی تری iDevice ئەکەوێتە بەر دەست.
ئەگەر چی ئەم ئایفۆن لە روخساردا هیچ گۆڕانکاریەکی تیا نەکرابیت لە چاو ئایفۆن ٤ دا بەس ، تایبەتمەندیاکانی هەمووی گۆڕاوەو پەرەی پی دراوە، لە گۆڕانکاریە گرنگەکان:
١) پرۆسێسەرێکی جووت کرۆکی A5 Chip کە دوو هێندەی ئایفۆنی ٤ بەهێزترە کە A4 Chip بەکار دێنێت.
٢) GPU واتە Graphic Processing Unit ەکەی ٧ هێندەی ئایفۆن ٤ خێراترە.
٣) کامێرایەکی ٨ مێگاپیکسل کە توانای وێنە گرتنی هەیە بە دوریەکانی 3264 بە 2448 کە ٦٠٪ ڕێژەی خاڵ (پیکسڵ ) زیاترە لە چاو ئایفۆن ٤.
٤) توانای ڤیدیۆ گرتن بە 1080p واتە Full HD
٥) Siri کە ئەمەش پرۆگرامێکی زۆر بە توانایە بۆ جێبەجێکردنی فرمان بە دەنگ
٦) توانای داگرتی هەیە بە خێرای ١٤.٤ Mbps و بەرزکردەوە بە خێرای ٥.٨ Mbps.
ئەم ئایفۆن بە سێ بیرگەی جیواز دێت کە ئەوانیش
16, 32,64 GB.
ئەمەش چەند وێنەیەکن کە بە کامێرای ئەم ئامێرە گیراون:
سڵاو
دهستت خۆش بێت ڕون کردنهوهیهکی جوانه ،ئایا بۆ گهیشتنی ئه م iphone ه نوێیه بۆ کوردستانی خۆمان چهنێکی پێ دهچێت ، وه ئهگهر بگاته لای خۆمان ،
جۆکهرو جهیلبرهیك دهکرێت یان دهبێت چاوهڕێ بکهین .
وه ئهبێت نرخهکهی چهن بێ
سوپاس
دەست خۆش بە راستی خزمەتی خەڵک دەکەیت زۆر زۆر زۆر …..سوپاس بۆ ئەو هەموو زانیاریانەی کە لێرەو لە بەشەکانی تر بڵاوت کردۆتەوە