نوێکردنەوە بۆ وەشانی ٧

وەک دەزانین دوێنێ ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ، ئەپڵ وەشانی نوێی ی ئای ئۆ ئێسی وەشاند! بەهۆی کۆمەڵی گۆڕانکارییەوە بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەیانەوێت هەرزوو وەشانی ئایدیڤایسەکانیان نوێبکەنەوە بۆ ئەو وەشانە نوێیە , لێرەوە ئامۆژگاری ئەوانە دەکرێت کە ئایدیڤایسەکانیان نێودەوڵەتی (ئینتەرناسیۆنال) نییە وە بەکارهێنەری سیدیا (یان Jailbreak)ن جارێ پەلە نەکەن لە بەرزکردنەوەی ئەو وەشانە بەکۆمەڵی هۆکار کە لە کاتی دەرچوونی هەر وەشانێک باسییان لێوە کراوە.

تێبینی گرنگ ئەم وەشانە پاڵپشتی ئەو ئایدیڤایسانە دەکات

  • ئایفۆن ٤ – ٤س – ٥
  • ئایپۆد تەچ تەنیا نەوەی پێنجەم
  • ئایپاد ٢ و نەوەکانی دوای ئەو لەگەڵ ئایپاد مینی

لێرەوە باس لە چۆنیەتی بەرزکردنەوەی وەشانەکەت دەکەین بەدوو ڕێگە بۆ iOS 7

ڕێگای یەکەم لەنێو ئایدیڤایسەکەت بڕۆ Settings ئینجا General ئینجا Check for update بکەوە و لەکۆتایدا پەنجە بنێ بە Download and install بۆ ئەم ڕێگەیە واباشە بەرلەم پڕۆسەیە ئایدیڤایسەکەت تەواو بارگاوی بێت (Full Charged)

ڕێگای دووەم لەڕێگای ئایتوونسەوە دەکرێت کە دەبیت ئەم پەڕگانەی (File) خوارەوەت لەنێو کۆمپیوتەرەکەت دا هەبێت!

1 Comments

  1. bakr hamad دەڵێت:

    ده‌ست خۆش هه‌ربژی به‌هیوای به‌رده‌وامیت وخزمه‌تی زیاتر

Leave a Reply