ئاگات لێ ماوه‌ کێ کێ ده‌دات به‌ دادگا؟


له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا یه‌کتری دان به‌ دادگا زۆر روو ده‌دات له‌ نێوان کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌کانی مۆبایل. کۆمپانیای Apple یش له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ دێت بۆ به‌ دادگایانی کۆمپانیاکانی تر. زۆربه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر کێشه‌ی پاتێنته‌کان.

گروپێک له‌ Reuters ئه‌م  هێڵکاریه‌یان ئاماده‌ کردووه‌ بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی کام کۆمپانیا کام کۆمپانیا ئه‌دات به‌ دادگا.

وه‌ک له‌ هێڵکاریه‌که‌وه‌ دیاره‌ ئێستا کۆمپانیای Kodak کۆمپانیای Apple ئه‌دات به‌ دادگا هه‌رچه‌نه‌ ئه‌وه‌نه‌ نیه‌ کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ Nokia ته‌واو بووه‌.

Apple هه‌موو کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی ئامێری Android ی داوه‌  به‌ دادگا جگه‌ له‌ LG.

ئایا Steve Jobs قه‌ت ئه‌وه‌ی له‌ خه‌یاڵا بوبێت که‌ ئه‌م جه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی تر ده‌کات که‌ له‌ کۆنفرانسی ئاشکراکردنی یه‌که‌مین iPhone له‌ 2007 وتی  “and boy have we patented it.”

Leave a Reply