Mac OS X Lion به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نرا
کۆمپانیای Apple مانگی پێشوو له کۆنفرانسێکدا سیسته‌می کارگێڕی نوێی به ناوی Mac OS X Lion ڕاگه‌یاند ، ئاماژه‌یان به‌وه دا که له مانی حه‌وتدا ده‌یخه‌نه به‌ر ده‌ستی به‌کارهێنه‌ر.
ئه‌مڕۆ کۆمپانیای Apple به شیوه‌یه‌کی فه‌رمی سیسته‌می کارگێری نوێی خۆی ڕاگه‌یاند، که ناسراوه به Mac OS X Lion.
Mac OS X Lion ئێستا له Mac Apple Store ئاماده‌یه بۆ داگرتن به نرخی 29.99 $،
هه‌روه‌ها OS X Lion Server ئاماده‌یه بۆ داگرتن به نرخی 49.99$ وه‌ک پاشکۆیه‌ک بۆ Mac OS X Lion.
ئه‌م وه‌شانه نوێیه زیاد له 250 تایبه‌تمه‌ندی نوێی تیادایه بۆ Mac. له وانه‌ش LunchPad ته‌خته‌ی پرۆگرامی به شێوازی iOS ه، له‌گه‌ڵ Multitouch Gesture ی په‌ره‌پێدراو ، Mission Control که به‌شێوه‌یه‌کی نوێ ده‌توانیت هه‌موو ئه‌و چالاکیانه ببینیت، له‌گه‌ڵ Mac App Store که خۆی ئینستۆڵ کراوه ، که هه‌زاره‌ها پرۆگرامی تایادایه ده‌توانیت دایان بگریت.
OS X Lion وه‌شانێکی نوێی وێبگه‌ڕی سه‌فاریشی له‌گه‌ڵدایه که 5.1 ه که بۆ وه‌شانی پێشوی Mac و سیسته‌می کارگێڕی Windows ده‌بێت.
به پێی وته‌ی Philip Schiller جێگری سه‌رۆکی Apple بۆ به‌شی مارکێتینگی جیهانی، Lion باشترین سیسته‌می کارگێڕیه تا ئێستا که Apple بڵاوی کردبێته‌وه.
به‌رزکردنه‌وه‌ی سیسته‌می کارگێری بۆ Lion زۆر ئاسانه ، ته‌نها ده‌چیته Mac App Store، ده‌یکڕیت ، خۆی خۆکارانه داده‌گیرێت و ئینستۆل ده‌بێت.
slaw aia bo hamu jora computerek dabet?
کاک وریا بۆ هه‌موو iMac, Macbook pro , Macbook Air ێک ئه‌بێت به مه‌رجێک پرۆسێسه‌ره‌که‌ی Intel Core 2 due و یان به‌ره‌وژور بێت.