پرۆگرامی جەیلبرەیکی Pangu8 دابگرە

گروپی هاککەرانی پانگوی چینی ، پرۆگرامی Pangu8 یان پێش ماوەیەک بڵاوکردەوە کە یەکەمین پرۆگرامە بۆ جەیلبرەیک کردنی وەشانی نوێ ئەپڵ کە بریتیە لە iOS 8-8.1.

ئەم گروپە هەمان گروپ بوون کە جەیلبرەیکی وەشانی ٧.١.٢شیان  بڵاوکردەوە، دەرچونی ئەم جەیلبرەیکە کتوپڕو چاوەڕوان نەکراو بوو چونکە پێشتر هیچ ئاماژەیەک بۆ دەرچونی نەدرابو.

وەک هەموو پرۆگرامێکی نوێش کۆمەڵیک کێشەی لەگەڵدا بوو بەتایبەتی بەهۆی ئامادەنەبوونی سیدیا بۆ ئەم وەشانە نوێیە بەڵام لەگەڵ کاتدا بەشێکی زۆر لەو کێشانە چارەسەر کراون و سیدیاش ئێستا نوێ کراوەتەوە بۆ ئەوەی

لەسەر وەشانی ٨.١ کار بكات .

 

pangu8-logo-100x100

 

 

 

ژمارەیەکی زۆری گەشەپێدەرانیش تویک و پرۆگرامەکانیان نوێ کردۆتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ وەشانە نوێیەکەو لەگەڵ ئامێرە تازەکانی وەک ئافۆن ٦ ، ٦ پلەس بگونجێن کە شاشەکانیان گەورەترە لە ئامێرە کۆنەکان.

Screen Shot 2014-11-14 at 3.27.29 PM

لە سەرەتادا ئەم پرۆگرامە تەنها لە سەر سیستەمی کارگێڕی ویندۆز کاری دەکرد بەڵام پێش چەند ڕۆژێک  پرۆگرامەکە بۆ سیستەمی ماکیش بڵاوکرایەوە.

شایەنی باسە ئەو کەلێنەی کە بەکارهاتووە بۆ بەدەستهێنانی ئەم جەیلبرەیکە لە وەشانی ٨.١.١ کە ئێستا هێشتا لە بێتادایە چارەسەر کراوە بۆیە ئەو کەسانەی ئارەزوی جەیلبرەیکیان هەیە هەوڵ بدەن پێش بڵاوبونەوەی ئەم وەشانە ئامێرەکانیان جەیلبرەیک بکەن.

 

بەستەری داگرتن:

ماک     ویندۆز

Leave a Reply