ئایفۆن بە A5 Chip توانایەکی زۆری GPU ی دەبێت

ئایفۆنی داهاتوو وا چاوەڕوان ئەکرێت سبەینێ ڕابگەیەنرێ، ئەم ئامێرە نوێیە پرۆسێسەرێکی A5 Chip ی جووت کرۆکی 1Ghz بەکاردێنێت کە پێشتر لە iPad 2 بەکار هاتووە.

ئەم پرۆسێسەرە نوێیە GPU واتە Graphic Processing Unit ێکی زۆر بە توانای ئەبێت بەپێ وتەی AnandTech کە چەند Benchmark ێکیان کردووە لەسەر ئەم جۆرە پرۆسێسەرە کە لە iPad 2 بەکار هاتووە.

 

 

 

هەر وەک لە وێنەکەوە دیارە لەگەڵ ئەوەی کە ئەم پرۆسێسەرە 0.2 Ghz لە سامسۆنگ گەلاکسی کەمترە ، GPU ەکەی نزیکەی دوو ئەوەندەی ئەو بەهێزە کە ئەمە زۆر گرنگە ، بەتایبەتی لە کاتی یاریکردن.

هەر ئەم پرۆسیسەرە نوێیە نزیکەی ٨-٩ ئەوەندەی A4 Chip بەهێزترە کە لە ئایفۆن ٤ دا بەکاردێت.

شایەنی باسە کە کۆمپانایای Apple بە تەمان نەوەی نوێی ئافۆن لە ٤ی تشری یەکەم  لە کۆنفرانسێک بە ناوی ‘Lets Talk iPhone‘ نمایش بکەن لە کالیفۆنیا.

1 Comments

  1. iphone فەرمووی:

    slaw gyan ios 5 kay ba tawawi det ?

Leave a Reply