چۆنیەتی دروستکردنی فیرموێری تایبەتمەند (Custom Firmware) بە Redsn0w

گروپی دێڤتیم لە چەند وەشانێکی پێشووە وایان لە پرۆگرامی Redsn0w کردووە کە توانای دروستکردنی فیرموێری تایبەتمەندی هەبێت کە پێشتر بەس بە Sn0wbreeze و Pwnage Tool دەکرا.

بۆ ئەو کەسانەی کە نازانن فیرموێری تایبەتمەند چیە، فیرموێری تایبەتمەند هەمان تایبەتمەندیەکانی فیرموێری سەرەکیەکەی هەیە ، بەس وا دەستکاری کراوە کە نەبێتە هۆی بەرزبونەوەی بەیسباند.

ئەم جۆرە فیرموێرە زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە ئامێرەکانیان Factory Unlocked نیە واتە کە بە Ultrasn0w یاخود Gevey Sim ( ئەوەی کە لای خۆمان پێی ئەڵێن ژێرسیم) ، ئایفۆنەکانیان ئەنلۆک ئەکەن. بەهۆی ئەم فیرموێرەوە ئەتوانن iOS ەکانیان بەرزکەنەوە بێ ئەوەی بەیسباندەکانیان بگۆڕێت و بێ کێشە بتوانن لەسەر iOS ە نوێکە ئایفۆنەکانیان ئەنلۆک بکەن.

پێداویستیەکان :

Redsn0w  بۆ

Mac, Windows

هەنگاوەکان :

١) پرۆگرامی Redsn0wبکەرەوە

٢) بڕۆ سەر Extra

٣) لێرەدا Custom IPSW هەڵبژێرە.

٤) فیرموێرەکە هەڵبژێرە کە ئەتەوێت کەستمەکەی بۆ دروست کەیت

٥) فیرموێرە تایبەتمەندەکە دروست ئەبێت لە هەمان ئەو شوێنەی کە فیرموێرە سەرەکیەکەی تیادایە وشەی NO_BB لە پێش ناوەکەیەوە دەبێت.

٦) پاشان لە پرۆگرامی iTunes سیرستۆر بکەرەوە ئەم ئەم فیرموێرەی کە دروستت کرد ( گاداداربە ، فیرموێرە تایبەتمەندەکە هەڵبژێریت نەک فیرموێرە سەرەکیەکە)

(5) Comments

  1. roman دەڵێت:

    كاك مه‌نسور با پرسیاره‌كه‌م روونتر بێت
    من ئایفۆنه‌كه‌م 4 ژێر سیمه‌ ریستۆرم كرد به‌ فیرمویری تایبه‌تمه‌ند به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بوو به‌ڵام ئیستا كه‌هه‌ڵه‌بێ چه‌ند مه‌رحه‌له‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌لبێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له‌وكاته‌یا كه‌ ئه‌ڵێ سیم كارده‌كه‌ت ئه‌كتیڤ ئه‌بێ ئه‌كتیف نابێت و ئه‌وه‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رحه‌له‌كانی دوای ئه‌و ببرم . لێره‌یا چی بكه‌م ؟

  2. roman دەڵێت:

    كاكikurdبا پرسیاره‌كه‌م روونتر بێت
    من ئایفۆنه‌كه‌م 4 ژێر سیمه‌ ریستۆرم كرد به‌ فیرمویری تایبه‌تمه‌ند به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بوو به‌ڵام ئیستا كه‌هه‌ڵه‌بێ چه‌ند مه‌رحه‌له‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌لبێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له‌وكاته‌یا كه‌ ئه‌ڵێ سیم كارده‌كه‌ت ئه‌كتیڤ ئه‌بێ ئه‌كتیف نابێت و ئه‌وه‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رحه‌له‌كانی دوای ئه‌و ببرم . لێره‌یا چی بكه‌م ؟

  3. roman دەڵێت:

    كاكikurd

  4. muhamad دەڵێت:

    سلاو من دةمةوي ئايفؤن 3gs نوى بكةمةوة كة زير سيمة. بؤ نموونة دةمةوي نويى بكةمةوة بؤ ios 5 ئايا دةبيت 5ةكة وةك ئةوةى سةرةوة لي بكةم؟

  5. محمد دەڵێت:

    سلاو من ئايفؤن 3gs م هةية زير سيمة واتا ئينتةرناشنال نية. ios 4.1ى لةسةرة ئايا من ios 5 ةكة بكةم بة custom firmware يان 4.1ةكة؟

Leave a Reply