Jailbreak / جەیڵبرەیک چییە؟
ئەو پرۆسەیەیە کە ڕێ بە بەکارهێنەرانی iPhone, iPod Touch, iPad دەدات ئەو پرۆگرامانە بەکاربهێنن کە لە لایەن Apple ڕێگەپێنەدراون، ئەمەش لە ڕێگەی کردنەوە unlockی سیستەمە کارگێڕییەکەی و ڕێگەدان بە بەکارهێنەر بۆ دەستکاریکردنی ڕووت فایلەکان. پاش جەیڵبرەیک، دەتوانیت زۆر لە زیادکراوەکان یان ڕووکار دابمەزرێنیت کە لە App Storeدا نین لە ڕێگەی هەندێ پرۆگرامی تری وەک Cydia, Icy, Rock. پاش جەیڵبرەیکش هەر دەتوانیت App Store, iTunes بەکاربهێنیت.
جەیڵبرەیککردن جیاوازە لە SIM unlocking کە ڕێگە بە iPhone ەکە دەدات هەموو جۆرە سیم کارتێک بەکاربهێنێت.
جەیلبرەک دەبێتە هۆی لەدەستدانی وەرەنتی ئامێرەکەت.
بەپێی وتەی Jay Freeman داڕێژەری پڕۆگرامی Cydia، ڕێژەی زیاتر لە ١٠% ی iDevice ەکانی جیهان جەیڵبرەیک کراون.
مێژووی جەیڵبرەیک
یەکەمین جەیڵبرەیک لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ بڵاوکرایەوە، پاش مانگێکیش یەکەمین یاری دەرەکی بۆ Phone, iPod Touch بڵاوکرایەوە.
پاشان لە ٢٠٠٨ گروپێکی هاکەر بە ناوی iPhone Dev Team پڕۆگرامێکی جەیڵبرەیک بە ناوی PwnageTool یان بڵاوکردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی iPhone 2G, iPhone 3G, iPod Touch.
لەمانگی نیسانی ٢٠٠٩ کۆمپانیای Apple وەشانی iOS 3.0 ی ڕاگەیاند کە ڕێگەی لە جەیڵبرەیککردن گرت تا دەرچوونی PwnageTool 3.0 و redsn0w 0.7.2.
پاشان لە مانگی ئەیلوولدا iOS 3.1 جارێکی تر ڕێگەی لە جەیڵبرەیک گرت، تا دەرچوونی blackra1n لە لایەنGeorge Hotz. زیاتر ناسراوە لەڕێی نازناوە
هاکەرییەکەی کە Geohotzـە.
مانگی ئابی ٢٠١٠، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی iPhone Dev Team، ناسراو بە Comex کە پێشتر جەیڵبرەیکێکی بە ناوی Spirit بڵاوکردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی وەشانی 3.1.2, 3.1.3ی iPhone 3G, iPod touch وە وەشانی 3.2 ی iPad، ماڵپەڕێکی کردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی iPhone 4 بەناوی jailbreakme.com کە تەنها پێویستی بەوە هەیە لە ئایفۆنەکەتەوە ئەو ماڵپەڕە بکەیتەوە و جەیڵبرەیکی بکەیت.
پاش دهرچونی فیرموێری 4.1 ههندێک له پرۆگرامهکانی جهیلبرهیک نوێ کرانهوه بۆ وهشاندنێکی نوێ لهوانهش
Pwnagetool, Sn0wbreeze, Redsn0w..هتد
هەندێک لە پرۆگرامەکانی جەیلبرەیکی نوێ : Greenpoison, Acid Sn0w, limera1n Corona لەگەڵ Absinthe
چەند زانیاریەکی هەڵە کە لە لای خۆمان باون:
١) یەکێک لەو زانیاریانەی لای خۆمان بەهەڵە باسی لێ دەکریت ئەوەیە ، کە ئەگەر iDevice ێک جەیلبرەیک نەکرابێت پرۆگرام وەرناگرێت ، کە ئەم زانیاریەش زۆر دوورە لە ڕاستیەوەو ( ئەگەر وا بوایە ئەو ٩٠٪ iDeviceی کە جەیلبرەیک نەکراون بەس بۆ پەیوەندی کردنی تەلەفۆنی و نامە ناردن بەکار دەهاتن )
٢) مەبەستی سەرەکی لە جەیلبرەیک بۆ ئەوەیە پرۆگرامی دزراو (کراککراو) بەکار بێت، ئەم زانیاریەش بە هەمان شێوە هەڵە. ڕاستە ئەگەر ئامێرەکەت جەیلبرەیک بکەیت ئەتوانیت ئەو پرۆگرامانە دابەزێنیت بەس مەبەستی سەرەکی لە جەیلبرەیک ئەوەیە کە بتوانیت ئەو تویکانە بە کاربێنیت کە لە Cydia دا هەیە و دانانی روکار (Theme) و زیاد کردنی تەختەکلیلی نوێ (keyboard) زۆر پێوە کراوی تر.
ئەو کەسانەی کە ئەم جەیلبرەیکانە دروست ئەکەن هەموویان دژی Piracy ن.
زۆر دهست خۆشیت لێدهکهم بهڕاستی ڕونکرنهوهیهکی جوانه، هیوای بهردهوامی بۆ مالپهڕهکهت دهخوازم چونکه تاکه ماڵپهڕی کوردییه که تایبهت به ئایفۆن بێت.
زۆر سوپاس کاک بهختیار، ئێمهش ههوڵ دهدهین بابهتی زیاترو باشتر بخهینه بهر دهستی ئێوه ، بهڵام بههۆی تاقیکردنهوهوه زۆر مهجالم نهبو بابهتی تازه بڵاو بکهمهوه، ئینشائڵا بهم زوانه دهست ئهکهینهوه به بڵوکردنهوهی بابهت 🙂
Barasty malpareki jwane i hope berdewam bet