وەشانی Mountain Lion بۆ Mac لەتەنیا ٤ڕۆژ ٣ملیۆن جار دابەزێنرا!

Mountain Lion (بەکوردی:شێری شاخەکە) ئەو وەشانە بوو بۆ سیستەمی کارپێکەری ماک  لە ٢٥ی تەمموزی ٢٠١٢ ىڵاوکرایەوە ، لەدوای بڵاوکردنەوەشی ماڵپەڕی ئەپڵ ئاماژەیان بەوە کردووە ئەم وەشانە تەنیا لە چوار ڕۆژی یەکەمی بڵاوکردنەوەیدا زۆرتر لە سێ ملیۆن جار دابەزێنراوە لەکاتێکدا نرخی یەک دانەی ئەم وەشانە  بە ١٩.٩٩ دۆلاری ئەمریکیە  ، وە ماڵپەڕی ئەپڵ لەهەمان بابەتدا ئەو وەشانەی بەسەرکەوتووترین پڕ نوێکاریترین وەشان زانی بۆ ماک لەمێژووی کۆمپانیاکەیدا ، جێگای وەبری هاتنەوەیە ئەم وەشانە بڵاوکرایەوە بە ٢٠٠ گۆڕانکاری نوێوە کە کارئاسانی زۆری بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی ئەپڵی تیا کراوە

بەشێک لەنوێکاریەکان:

١)Reminder :  دەتوانرێ وەک بیرهێنەرێک بەکاربێت ، پێشتریش بۆ سیستەمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس ٥ وەشێنرابوو

٢)Game center : ئەمە بۆ کێبڕکرێکردن لە نێوان بەکارهێنەرانی ئەپڵ لە یاریە کان دا ، ێشتریش بۆ سیستەمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس ٥ وەشێنرابوو

٣)Notification center:ئەمە بۆ ئاگادار کردنەوەی بەکارهێنەرەکەیە لەکاتی هاتنی پۆستی ئەلیکتڕۆنی نوێ و پەیامەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و چەندان شتی تر ،  ێشتریش بۆ سیستەمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس ٥ وەشێنرابوو

٤)power nap: بۆ تازەکردنەوە (ئەپدەیت) بەکاردێت تەنانەت لەوکاتەی کۆمپیوتەرەکەت خەوتبێت (Sleep)

٥)Dictation: بۆ تایپکردنی ئەو قسانەی بەکارهێنەر دەیکات ((پاڵپشتی زمانە جیهانیەکان دەکات لەوانە ئینگلیزی))

٦)Auto save:زۆر کات خەریکی کارکردنی لەسەر پڕۆگرامێ بەڵام نەتوانیوە کرداری پاشەکەوت (Save) بە ئەنجام بگەیەنیت ئەوا بەهۆی ئۆتۆ سەیڤ خۆکارانە پاشەکەوتی دەکات

٧) Face Book and Twitter: دەتوانیت بەئاسانی سوود لەم دوو تۆڕە کۆمەڵایەتیە وەرگریت و بەکاریان بهێنیت

 

سەرچاوەکان:

١)ماڵپەڕی ئەپڵ بابەتی   Mountain Lion Downloads Top Three Million

٢)گۆڕانکاریەکانی شێری شاخەکە | ماڵپەڕی ئەپڵ

 

 

 

(9) Comments

  1. رەوەز دەڵێت:

    دەستەکانت خۆش بێت هیوادارم زوو زوو هەواڵ دابنێیت و لە گۆڕانکارییە نێیەکانی ئەپڵ ئاگادارمان بکەیتەوە هەر سەرکەوتوو بیت.

  2. Mohammed دەڵێت:

    سوپاس کاکە ڕەوەز

  3. bakr hamad دەڵێت:

    سلاو براكةم سةرةتادةست خؤشيت ليدةكةم من دةمةويَت mac windows لةسةرwidows7دابنيم وةmac م دابةزاندووة بةلام بةفايلى dmg ئةم فايلةجؤن بكؤرم بؤvmx واتا vm ware workstationبيخوينيتةوة هاوكاريت جيكاى ريزةبراكةم

  4. bakr hamad دەڵێت:

    mac 3gg450mgb قةبارةى فايلةكة

Leave a Reply to رەوەز