نامیلکەیەک لەسەر سیستەمی کارگێڕی ماک بەزمانی کوردی

ماک یەکێکە لەسیستەمە کارگێڕییەکانی کۆمپیوتەر کە لە لایەن ئەپڵەوە پەرەی پێدەدرێت و سەرجەم ماکینتۆشەکانی ئەپڵ لەبنەڕەتدا ئەو سیستەمەیان لەسەر دامەزرێنراوە ، تائێستاش ئەم سیستەمە لە ناو کوردا تاڕادەیک کەم بایەخ کراوە ئەوەش ڕەنگ بێت هەڵکەوتەی جوگرافیای کوردستان کاریگەری کردبێتە سەری ، بەرحاڵ ئێمە وەک ماڵپەڕی TheiKurd بەخۆشحاڵییەوە یەکەم نامیلکە یان نیمچە پەرتووک بەزمانی کوردی بڵاو دەکەیەنەوە بۆ ئەوەی خوێنەر و بەکارهێنەری کورد زانییارییەکی دروستی هەبێت لەسەر ئەم سیستەمە ، ناونیشانی پەرتووکەکە بەناوی “لە ویندۆزەوە بۆ ماک” واتە زێدەتر بۆ ئەوانە بەسوود دەبێت کە لە سەرەتاوە مایکرۆسۆفت ویندۆزیان بەکاهێنابێت دوایی بچنە نێو ماکەوە .

باسکراوەکانی ناو کتێبەکە

*سیستەمی کارگێڕی و سیستەمی کارگێڕی ماک

*باسێکی خێزانی ماکینتۆش

*ڕیزبەندی وەشانەکانی ماک ئۆ ئێس ئێکس کەدوایی کرا بە ئۆ ئێس ئێکس

*جیاوازی زارەوەکان لەنێوان ویندۆز و ماک بەخشتە ڕوونکراوەتەوە

*کورتە باسێکی ماک ئەپ ستۆر و ئەپڵیکەیشنەکانی ئەپڵ لەنا ماک ئەپ ستۆر

 

تێبینییەک:ئەم پەرتووکە لە ١٩ ی ئازاری ٢٠١٣ دوایین گۆڕانکارییەکانی بۆ کراوە ، لەدوای ئەو ڕۆژەوە هەر
گۆڕانکارییەک لە ماک بکرێت ئەوا لە وەشانەکانی داهاتوو دێتە نووسین یان لە ماڵپەڕ بڵاودەکرێتەوە

دەتوانن لەم سێ دایگرن یاخوود بەشێوەی سەرهێڵ چاوی لێبکەن!

*بەستەری TheiKurd  (ئەمەیان دەتوانی بە شێوەی سەرهێڵ چاوی لێبکەی و گەر ئارەزوومەندیشی لەوێ دایگریت )

*لەگووگڵ Docs  

*بەستەری Mediafire (ئەمەیان بەس بۆ داگرتنیەتی واتە پێویست ناکا دوای داگرتن سەرهێڵ بیت)

Leave a Reply