SHSH چیه‌و چۆن پاشه‌که‌وت ده‌کرێت به‌ (Video)ه‌وه‌

بۆ ئاسانی تێگه‌یشتن ده‌توانین بڵێین کلیلێکی تایبه‌تمه‌نده‌ ، هه‌ر ئامێرێک SHSH ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، که‌ له‌

ڕێگه‌ی ئه‌م کلیله‌وه‌ iTunes ئامێره‌که‌مان ده‌ناسێته‌وه‌ له‌ کاتی ڕیستۆر کردندا.

واتا که‌س ناتوانێت  SHSH ی که‌سێکی تر به‌کار بهێنێت.

بۆچی SHSH پاشه‌که‌وت بکه‌ین:

کۆمپانیای Apple ڕێگه‌ت پێ ده‌دات ته‌نها بۆ ئه‌و فیرموێرانه‌ ڕیستۆر بکه‌یته‌وه‌ که‌ چالاکن له‌و کاته‌دا، واتا دوایه‌مین فیرموێر که‌ کۆمپانیا بڵاوی کردۆته‌وه‌، که‌ ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراوه‌ ، له‌گه‌ڵ بڵوبونه‌وه‌ی وه‌شانی نوێدا رێگه‌ نادات ڕیستۆر بکه‌یت بۆ وه‌شاندنێکی پێشوو.

به‌ڵام ئه‌گه‌رSHSH ی ئامێره‌که‌ت بۆ هه‌ر وه‌شاندنێک پاشه‌که‌وت کردبێت، ده‌توانیت له‌ هه‌ر کاتێکدا ڕیستۆر بکه‌یت ئه‌گه‌ر Apple وه‌شاندنی نوێتریشی بڵاوکردبێته‌وه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرۆگرامێک به‌کار ده‌هێنین به‌ ناوی TinyUmbrella.

TinyUmbrella توانای پاشه‌که‌وتکردنی SHSHی بۆ  ئه‌م ئامێرانه‌ هه‌یه‌:

* iPhone 4, 3GS, 3G

* iPod Touch 4G, 3G, 2G

* iPad

* Apple TV 2G

تێبینی:

TinyUmbrella ده‌توانێت SHSH پاشه‌که‌وت بکات به‌بێ بایه‌خدان به‌وه‌ی که‌ ئامێره‌که‌ت جه‌یلبره‌یک کراوه‌ یان نا.

TinyUmbrella  ده‌توانێت SHSH ی دوایه‌مین وه‌شاندن  پاشه‌که‌وت بکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆت وه‌شاندنێکی کۆنتر به‌کار بهێنیت.(واتا ئگه‌ر خۆت فیرموێری  3.x به‌کار بهێنیت داتوانیت SHSHی 4.2.1 پاشه‌که‌وت بکه‌یت که‌ له‌م کاته‌دا چالاکه‌)

iPhone 2g, iPod 1g پێویستیان به‌وه‌ نیه‌    SHSH  پاشه‌که‌وت بکه‌ن.

Shshه‌کان له‌م شوێنه‌دا پاشه‌که‌وت ده‌بێت:

C:\Documents and Settings\Computername\.shsh

بۆ فیرموێری 4.3.3 به‌دواوه‌ ده‌بێت له‌ پرۆگرامی TinyUmbrella له‌ به‌شی Advance ئه‌م دوو هه‌ڵبژاردنه‌ ناچالاک که‌ن

Request Shsh from Cydia

Set hosts to Cydia at Exit

ده‌توانن TinyUmbrella له‌م به‌سته‌ره‌وه‌ دابگرن

TinyUmbrella

چۆنیه‌تی پاشه‌که‌وتکردنی Shsh له‌ ڕێی TinyUmbrella

 

(23) Comments

  1. Angel-Eyes فەرمووی:

    ده‌ستت خۆش بێ به‌ڕێزم من ئایفۆنێکی چوارم هه‌یه‌ بلاکه‌ وه‌ نیوده‌وڵه‌تی نیه‌ ئه‌مه‌ش مێفه‌م فایه‌رموێره‌که‌یه‌تی واته‌ به‌یسباند : 01.59.00

    یه‌ک پرسیارم ئه‌گه‌ر به‌رزی بکه‌مه‌وه‌ ڤێرژنه‌که‌ی به‌یزباندی ناگۆڕێ ؟

    ئه‌مه‌وێ ئه‌پده‌یتی بکه‌م بۆ 4.3.3 وه‌ نامه‌وێ به‌یزباندی بگۆڕێ ئایه‌ ئه‌مه‌ ئه‌کرێ کاک دیار گیان ؟ به‌ بێ ئه‌وه‌ی سش سه‌یڤ بکه‌م ؟

    من خۆم بۆ ئایفۆنی 3 جی ئێس کردوومه‌ کێشه‌ی نه‌بووه‌ به‌س بۆ ئایفۆن چوار نازانم وه‌ ئه‌وه‌ش بزانه‌ ئه‌م ئایفۆنه‌م نیو ده‌وڵه‌تی نیه‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ مۆدێله‌که‌یه‌تی
    MC603B

    له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستی

    Angel-Eyes

  2. iKurd فەرمووی:

    داوای لێبوردن ئه‌که‌م کاک ئه‌ینجڵ ، کۆمێنته‌که‌تم نابیتی ، ئێسته‌ش پێویستت به‌ هاوکاری هه‌یه‌ یان حه‌ل بوو؟

  3. rezhwanm فەرمووی:

    سڵاو براکه‌م ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م ماڵبه‌ڕه‌ به‌سووده‌>>براکه‌م من کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ کاتیک که‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێبه‌جێده‌که‌م که‌ دیڤایسه‌که‌ دیاری ده‌که‌م به‌کوردیه‌که‌ی خۆمان من که‌ ناوی ئافۆنه‌که‌م هه‌ڵده‌بژێرم دوای ئه‌وه‌ی سه‌یڤ shshده‌که‌م ته‌نیا 4 نوسین ده‌نوسرێت ئه‌وه‌ی یه‌که‌م ڤیرجنی 4.3.4 ئه‌وانی که‌ ڤیرجن نین نوسینی جیاوازن واته‌ کاتێک کلیک له‌سه‌ر دانه‌یه‌کیان ئه که‌موو ئایتۆنس ئه‌که‌موه‌ ڤیرجنی 4،3،3 دائه‌نێم ئیرۆر ئه‌یات؟؟؟براکه‌م چاره‌چیه‌؟؟ڤیرجنی ئایفۆنه‌که‌م 4.3.4 ئه‌مه‌وێت بیکه‌مه‌وه‌ به‌ 4.3.3 سپاس چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌ڕێزتم

  4. rezhwanm فەرمووی:

    باراکه‌م من چاوه‌ڕێی به‌ڕێزتم 24 کاتژمێر ئه‌بێت من چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه‌که‌ی به‌ڕێزتم ؟سپاس

  5. iKurd فەرمووی:

    به‌ڕێز که‌ک ڕێژوان

    پرۆگرامی TinyUmbrella وه‌ک له‌ سه‌ریشه‌وه‌ نووسیومه‌ ته‌نها Shsh بۆ دوایه‌مین ڤێرژن پاشه‌که‌وت ئه‌کات که‌ ئه‌م ده‌قه‌یه‌ 4.3.5 ه‌ ، تۆ که‌ بۆ 4.3.3 ت پاشه‌که‌وت نه‌کردبێت ناتوانیت بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆی ئیرۆری 3194 ت تووش ئه‌بێت له‌ ئایتیونز.

    تۆ که‌ Cydia ئه‌که‌یته‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ Shsh بۆ هیچ ڤێرژنێک ده‌ئه‌که‌وێت؟

  6. rezhwanm فەرمووی:

    برا جوانه‌که‌م ئیسته‌ له‌ ئه‌مبرێلاکه‌ ڤیرجنی 4.3.3+4.3.4>>+له‌ سیدیا 4.3.3+4.3.4+4.3.5 ئایا چاره‌ چییه‌؟؟به‌وشێوه‌ی ڤیدۆکه‌ی به‌ڕێزت کردم؟به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو هیوام وایه‌ بتوانیت چاره‌یه‌کم بۆ بدۆزیته‌وه‌ 2 باره‌ سپاس

  7. ashty فەرمووی:

    سلاو
    کاتێک لە پرۆگرامی (TinyUmbrella)دا
    (save SHSH)کر کردارەکانی دواتر چۆن دەبێت

  8. ashty فەرمووی:

    ئەی (Ifaith) بوچی بەکاردێت

  9. rezhwanm فەرمووی:

    سڵاو بارکه‌م له‌سه‌ر قسه‌ی به‌ڕێزت ڤیرجنه‌که‌یم کرد به‌ 4.3.5 به‌ڵام ئیستا هه‌ر دیدیا دانابه‌زێت واته‌ خراپتر بوو >>له‌ سیدی ئه‌م ڤیرجنانه‌ی تیابوو که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ نووسرابوو 4.3.3+4.3.4+4.3.5 هیوام وایه‌ چاره‌یه‌کم بۆ بدۆزیته‌وه‌ سوپاس

  10. iKurd فەرمووی:

    کاک ڕێژوان ئه‌م ڕێگه‌یه‌ ته‌نها بۆ پاشه‌که‌وتکردنی Shsh ه‌ نه‌ک بۆ گۆرینی فیرموێر.

    بۆ گۆڕینی فیرموێر ئه‌بێت هه‌نگاوه‌کانی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ جێبه‌جێ بکه‌یت:

    http://theikurd.com/?p=154

  11. iKurd فەرمووی:

    ئاشتی خان ئایفۆنی 3G پێویستی به‌ پاشه‌که‌وت کردنی Shsh نیه‌ بۆیه‌ iFaith بۆ تۆ ده‌وری نیه‌.

  12. akram فەرمووی:

    slaw dast xosh gyan…balam ka shsh daskawt awkt chi bkam mn chanjar aikam halay 3194 aya chibakam?supas

  13. iKurd فەرمووی:

    Set hosts to cydia on Exit , چالاک بکه‌ ئینجا ئه‌و کێشه‌یه‌ حه‌ل ئه‌بێت.

  14. اراس فەرمووی:

    سلاو برا بةريزةكةم
    من مؤبايلةكةم IPHONE 3G
    بةلام دةنكى كزة ئاية جارةسةرى هةية ؟
    لةكةل ريزم

  15. iKurd فەرمووی:

    کاک ئاراس ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هاردوێره‌وه‌ هه‌یه‌ ئێمه‌ به‌س هاوکاری کێشه‌ی سۆفتوێر ئه‌که‌ن ببوره‌.

  16. kurdistankoya فەرمووی:

    سڵاو من shsh پاشه‌که‌وت کردوه‌ به‌ ڵام گرفتی TSSم هه‌یه‌
    http://www.fotos-hochladen.net/uploads/unbenannt4y5altm287.png

  17. kurdistankoya فەرمووی:

    کاکه‌ ikurd تکایه‌ چاره‌سه‌ره‌کم بۆ بدۆزه‌وه‌

  18. iKurd فەرمووی:

    بەڕێز ئەبێت کلیکی ڕاست لەسەر ئەم بەرنامەیە بکەیت و کلیک لەسەر Run as an administer ە بیکەی ئینجا ئەتوانیت بەکاری بێنیت.

  19. kurdistankoya فەرمووی:

    سوپاس براکه‌م به ویندۆس چاره‌سه‌رنه‌بو به‌ڵام به‌ ماکنتۆش کردمو ڕزگارم بوو دوباره‌ سوپاسی هاوکاریت ده‌که‌م

  20. REZHWAN X فەرمووی:

    SLAW mn TinyUmbrella 32 bit to win7 awyt chon dastm kawyt yarmaty ??????

  21. iKurd فەرمووی:

    لینکەکەی لە سەروەو لە بابەتەکەدا دانراوە.

Leave a Reply