چۆن iDevice ئه‌خرێته‌ DFU و Recovery Mode

Restore
واتا گه‌ڕانه‌وی سیسته‌می کارگێری iDevice بۆ وه‌شاندنێکی پێشوو.

Recovery Mode
بۆ ریستۆر کردنه‌وه‌ی فیرموێر له‌ iDevice پێویسته ئامێره‌که‌مان‌ بیخه‌ینه‌ Recovery mode پاشان له‌ رێگه‌ی iTunes ده‌توانین ریستۆر بکه‌ین.

بۆ ئه‌وه‌ی iDevice بخه‌ینه‌ Recovery modeوه، پێویسته iDevice بکوژێنینه‌وه، پاشان ده‌ست له‌ سه‌ر Home Button ڕا بگرین، پاشان بیبه‌ستین به‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌وه له‌ ڕێگه‌ی USB Cableه‌وه‌‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌سه‌ر Home Button لا به‌رین.
ئه‌گه‌ر کاره‌که‌مان سه‌رکه‌وتوو بوو ئه‌وا له‌ سه‌ر شاشه‌که‌ ده‌بێت وێنه‌ی Connect to iTunes ببینین.

DFU Mode

هه‌ندێ جار بۆ ریستۆر کردن له‌ ڕێگه‌ی Recovery Mode سه‌رناگرێت،ئه‌و کاته‌ پێویسته‌ iDevice بجه‌ینه‌ DFU Mode.

بۆ ئه‌وه‌ی iDevice بخه‌ینه‌ DFU Mode پێویسته‌

١) ده‌ست ٣ چرکە دەست لەسەر Power Button ڕابگرین

٢) بەبێ دەست بەردان لە Power Button بۆ ١٠ چرکە دەست لەسەرHome Button ڕابگرین

٣) پاشان دەست لەسەر Power Button لابەرین بەس بۆ ماوەی ١٠ چرکەی تر دەست لەسەرHome Button بەر نەدەین.
ئه‌گه‌ر کاره‌که‌مان سه‌رکه‌وتوو بوو ئه‌وا ده‌بێت شاشه‌که‌ به‌ ته‌واوی تاریک بێت و هیچ وێنه‌ی تیادا ده‌ر نه‌که‌وێت.

(2) Comments

  1. alan دەڵێت:

    dastan xosh bet
    mn prsyarekm haya chan garam hech shwenek anbu ta prsyar bkam
    bya lera nusim
    mn iphone 3 gm haya
    passcodakaim birhotawa
    boya wistm ios boo dabzenmawa
    boya ipsw 4.2.1
    dabaznd ballam katek amawe install bkam la tawawy nakat am errra yat 1015 zor garam bo charasary zor rega habw ballam hehian swde nabw ja nazanm yakam xawtwa chia u abe che bkret pesh ipsw install krd tkaya yarmati

  2. iKurd دەڵێت:

    کاک ئالان کۆمپانیای ئه‌پڵ ته‌نها رێگه‌ به‌ ریستۆر ئان ئه‌پگره‌ید بۆ دوایه‌مین فیرموێر ئه‌دات که‌ ئێستا 4.3.3 ه‌ بۆیه‌ توشی ئه‌و ئێرۆره‌ ئه‌بێت.

Leave a Reply