Skype for iPad

کۆمپانیای Skype  وه‌شانێکی نوێی پرۆگرامی Skype ی بڵاو کرده‌وه‌ بۆ iPad 1 , iPad 2 .

ده‌توانیت چاتی ده‌نگ، چاتی ده‌نگو ڤیدیۆی پڕ به‌ پڕی شاشه‌ بکه‌ت، له‌گه‌ڵ ناردنی کورته‌نامه‌ بۆ هاوڕێکانت. ئه‌گه‌ریش بڕێک پاره‌  به‌کار بێنیت ئه‌توانیت په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هێلی زه‌وی و مۆبایلیشدا بکه‌یت.

ده‌توانیت Skype  به‌کار بهێنیت له‌ڕێگه‌ی WiFi یاخود له‌ ڕێگه‌ی 3G بۆ ئه‌و ئایپادانه‌ی که‌ GSM/CDMA به‌کار ده‌گێنن.

ده‌توانیت کامێرای  پێشه‌وه‌ به‌کار ب‌ێنیت بۆ گفتوگۆی ڤیدیۆی ڕوو به‌ ڕوو یاخود کامێرای پشته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چی ئه‌بینیت پشانی هاوڕێکه‌تی بده‌یت.

به‌ خه‌رجکردنی بڕێک پاره‌ ئه‌توانیت په‌یوه‌ندی بکه‌ی به‌ هێلی زه‌وی ، یاخود هێڵی مۆبایل.

ده‌توانیت ببیته‌ خاوه‌نی ژماره‌یه‌کی ته‌له‌فۆن تایبه‌ت به‌ خۆت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێکانت ته‌له‌فۆنت بۆ بکه‌ین بۆ ئایپاده‌که‌ت.

دوو جۆر پلان هه‌یه‌:

1) Pay As You Go with Skype Credit : بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ جارو بار Skype  به‌کار ده‌هێنن.

2) Pay monthly with a subscription : بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ Skype  زۆر به‌کار ده‌هێنن.

پێداویستیه‌کان:

1) ده‌بێت iOS ی 4.0 یان به‌ره‌وژور به‌کار بهێنیت.

2) ده‌توانیت کامێرای پێشه‌وه‌ و پشته‌وه‌  به‌کار بهێنیت بۆ ناردن و وه‌رگرتنی  ڤیدیۆ له‌ Phone 4, iPad 2nd Generation, and iPod touch 4th Generation.

3) ناردن و وه‌رگرتنی  ڤیدیۆ له‌ iPhone 3GS له‌ کامێرای پشته‌وه‌.

4) ته‌نها وه‌رگرتنی ڤیدیۆ له‌ iPad 1st Generation and iPod touch 3rd Generation.

داگرتن:

Skype

Leave a Reply