دامەزراندنی Spire ی هاوشێوەی Siri بۆ هەموو iOS 5

کۆمپانیای Apple پێش ماوەیەک نەوەی نوێی ئایفۆنیان ڕاگەیان کە ئەویش ئایفۆن ٤س بوو، یەکێک لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی ئەم ئایفۆنە نوێیە Siri بوو کە بریتیە لە بەرنامەیەکی ناسینەوەی دەنگ ، کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە پرسیار بکەیت و وەڵام وەرگریت و گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین و…هتد

 

 

 

 

دوای بڵاو بونەوەی ئەم ئایفۆنەش کەسانێکی زۆر هەوڵی ئەوەیان ئەدا کە Siri بگوێزنەوە سەر نەوەکانی پێشوی ئافۆن و ئایپۆد و ئایپاد. چەند هەوڵێکی پێشوو بریتیبونن لە Sir0us , H1Siri ، بەڵام بەهۆی هۆکاری یاساییەوە زوو لادەبران و لە زۆر کاتا هەر ئیشیشیان نەدەکرد.

http://www.youtube.com/watch?v=rNsrl86inpo

یەکێک لەو کەسانەی لەسەرەتای بڵاو بوونەوەی Siri ەوە هەوڵی گواستنەوەی بۆ نەوەکانی پێشوو داوە Grant Paul ناسراو بە Chpwn بوو لەگەڵ Ryan Petrich کە یەکەمین دێمۆی Siri یان لەسەر ئایفۆنی ٤ کرد.

دوێنێ Chpwn بەسەرکەوتوی Siri پۆرت کردە سەر ئامێرە کۆنەکانی وەک ئایفۆنی ٤ ، ٣جس و ئاپۆد٤/٣ ، لە بەرنامەیەکدا بە ناوی Spire.

دەتوانن Spire لە Cydia دابگرن کە قەبارەکەی نزیکەی ٧٠٠ کیلۆبایتە ، بەس لە کاتی داگرتنەکەدا ئەبێت Siri دابگیرێت کە ١٠٠ مێگابایتە و بۆیە وا باشە ئامێرەکەتان بەسترابیت بە سەرچاوەیەکی Wi-Fi ی باشەوە.

 

لەگەڵ ئەوەش کە ئەم پرۆگرامە ناچێتە هیچ قاڵبێکی نایاسای بەس شایەنی باسە کە بۆ کارپێکردنی Siri پێویستی بە Authorification دەبێت لە لایەن سێرڤەرەکانی Apple ەوە ، بۆیە پێویست ئەکات Spire ببەسترێت بە Siri Proxy بەس بەم ڕێگەیە کار دەکات و تا ئێستاش Siri Proxy ەیەکی باوەڕپێکراو نیە ، بەس ئەتوانیت خۆت دایبمەزرێتنیت ، بەس پێویستت بە UDID ئایفۆنێکی ٤س دەبێت.

 

Spire هەیە لە Cydia لە ریپۆی BigBoss.

ئاگاداری  : ئەو پرۆکزییەی http://theikurd.com پرۆکزییەک نیە کار بکات ، تەنها بۆ ئەوە دامناوە بۆی ئەوەی Siri دەرکەوێت.

(16) Comments

  1. Harem فەرمووی:

    Aya to xot taqut krdwatawa be kesha esh akay?? Chunka h1siri tanha dziny zaniatyakan bw.

  2. iPhone4 فەرمووی:

    chon proxy bo danem ?????

  3. هەرێم فەرمووی:

    سوپاس بۆ وەڵامەکەت، کەواتە بێ کێشيە دا ئەمەزرێت بەڵام وەڵام ناداتەوە، ئەی باشي تۆ بەستەری ماڵپەڕەکەی خۆتت داناوە، ئایە هەر نەتتواانی بەکاری بێنیت؟؟/

  4. هەرێم فەرمووی:

    زۆر باشە سوپاس.، ئەی باشە تا ئێستا هیچ چارەسەرێك نادۆزراوەتەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی ئیش بکات؟؟ زۆر گەڕام بەڵام چارەسەرم نەدۆییەوە، ئایا SIRI Dictation هیچ کێشەی هەیە گەر دایبمەزرێنین؟؟ پێشتر دام مەزراندووە.

  5. boy Korea فەرمووی:

    سڵاو
    به‌ڕێز من هه‌ر چۆنێک دایئ ئه‌گرم بۆ 3gs هیچ ده‌ر ناکه‌وێت ته‌نها له‌ سیتینگ spire داده‌به‌سێت به‌س siri له‌ about زیاد نابێت نازانم بۆ ، چه‌ند جارێک تاقیم کردوه‌ هه‌ر نه‌یکرد ،،

  6. boy Korea فەرمووی:

    له‌ ئه‌وه‌شا سه‌یرم کرد و سه‌یری ڤیدۆکانم کردوه‌ هیچ لای من دانابه‌زێت
    که‌ له‌ سیدیاش سه‌یری ئه‌که‌یت دانه‌به‌زیوه‌ به‌س له‌ ناو سیتینگدا spire زیاد بوه‌ !

  7. harem فەرمووی:

    بە بڕوای من لە کاتی ئێستایا دامەزراندی بەم شێوەیە شتێکی ناسرووشتییە، چونکە تەنها بۆ جوانی ئەتوانیت بڵێیت siri م هەیە ئەگینە هیچ کار و بارێكت بۆ جێبەجێ ناکات.(وەك ئەوە وایە نەتبێت)

    • iKurd فەرمووی:

      کاک هەڕێم ئەگەر خۆت Spire Proxy دروست کەیت لە Ubuntu ئەگوانیت بەکاری بێنیت ئەگەر رەپتی کۆمپیوتەرەکەت بێت، یان ئەگەر Proxy Server ەکە دروست کەیت و ئەپلۆدی کەیتە VPN Hosting و Authontification Key ئایفۆنێکی ٤س ت هەبێت ئەتوانیت ئێستا بە کاری بێنیت.

  8. harem فەرمووی:

    باشە گەر من بمەوێت Ubuntu دابمەزرێنم ئەبێت ویندۆز لاببەم!! ئینجا من VPN Hosting و Authontification Key ی ٤س م لەکوێ دەست بکەوێت؟؟ هەر وا ئاسان نیە،،، ئینجا من گەر بمەوێت بەکاری بێنم و پەیوەستی بکەم بە کۆمپیوتەرەکەوە بۆخۆم سوێم ئەبێتەوە بە دەسیەوە،.

  9. jaff فەرمووی:

    kaka slaw tan li bet persyare harchanda paewande baw bashawaw nya ,,,,raqame sharekai ..AT&T……amarekim awe wak sharekai asya waya ,,supastan akam

  10. harem فەرمووی:

    سڵاو …من که‌ بمه‌وێت سیری دابه‌زێنم له‌سه‌ر ئایفۆن 4 …ئایا وه‌ک ئه‌و سیریه‌ ئیش ده‌کات که‌ له‌سه‌ر ئایفۆن 4ئێسه‌؟؟؟؟؟وتا هه‌مان ئێش ده‌کات؟؟؟

    • iKurd فەرمووی:

      بەڵێ ، بەس بە مەرجێک Siri Proxy یەکیشی بۆ دابمەزرێنیت ،، یاخود پرۆکزیەکی کەسێکی تر بەکار بێنیت. ئەگەر بگەڕێیت لە ئینتەرنێت چەن سێرفەر و پرۆکزیەک هەن بەس ڕاستیەکەی بێت خۆم بەکارم نەهێناون بۆیە بڵاویشیان ناکەمەوە

Leave a Reply