ستیڤ جۆبس کۆچی دوای کرد

ستیڤ جۆبس Steve Jobs بەڕێوبەری گشتی جێبەجێکری پێشوی کۆمپانیای Apple کۆچی دوای کرد.

 

ماڵپەری Apple چوارشەمە ئەم هەواڵەی پشتڕاست خستەوە کە ستیڤ لە شەوی چوارشەمە لە نەخۆشخانەیەکی کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەگرتووەکان لە نێو ئەندامەکانی خێزانەکەیدا گیانی لە دەست داوە.

کۆچی دوای ستیڤ هۆکارەکەی دەگەڕێتوە بۆ توشبونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس دوای شەڕیکی گەورەی لەگەڵ ئەم نەخۆشیەدا گیانی لەدەست دا.

شایەنی باسە کە دنیا کەسێکی زۆر گرنگی لەدەست دا،  ستیڤ کەسێکی داهێنەر بوو کە دەتوانرێت ناوی لە ڕیزی داهێنەرەکانی وەک  ئەدیسۆن و ئاینشتاینا بێت.

1 Comments

  1. kurdistan koya فەرمووی:

    xulexoshbetu babahashte barene shdbkat baraste kaseke blematbu

Leave a Reply