iPadی نوێ ڕاگەیەنرا
لە رۆژی چوارشەمە کە بەرواری ٧ی ئەم مانگە بوو کۆمپانیای Apple نەوەی نوێی ئایپادی ڕاگەیاند کە ناوی ‘The New iPad’ ە. نزیکەی ساڵێک بەسەر دەچێت لە بڵاوکردنەوەی ئایپادی ٢.
ئەم ئایپادە نوێیە ژمارەیەک لە تایبەتمەندی نوێ لەخۆ دەگرێت ، لە گرنگترینیان:
١) Retina display کە دوریەکانی شاشەکەی 2048 x 1536 بەمەش نزیکەی ٣.١ ملیۆن خاڵ (pixel) ی تیادایە کە ئەمە لە Full HD بەهێزترە.
٢) پرۆسێسەرێکی نوێ بەناوی A5X کە ئەمیش جووت ناوکیە ، لەگەڵ پرۆسێسەرێکی چوار ناوکی بۆ گرافیک.
٣) کامێرایەکی نوی کە ٥ مێگاپیکسڵە، لەگەڵ سێنسەرێکی نوێدا و چەند تەکنەلۆژیایەکی Apple کە پێشتر لە کامێرای iPhone 4S دا بەکار هاتووە.
٤) گرتنی ڤیدیۆ بە Full HD واتە بە دوریەکانی ١٩٢٠x١٠٨٠.
٥) Siri Dictation ی هاوشێوەی iPhone 4S بۆ گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین.
٦) تەکنەلۆژیای 4G LTE کە ئەمەش تەکنەلۆژیایەکی زۆر گرنگە و بەتواناتە لە وەرگرتنی هێڵی ئینتەرنێت.
ئەم ئایپەدە نوێیە لە ١٦ ی ئەم مانگە دەکەوێتە بازارەوە بەم نرخانە:
http://youtu.be/AEngFNb5CRU