دیاری مانگی ڕەمەزان:باشترین ئەپلیکەشنەکانی ئیسلامی
بەبۆنەی هاتنی مانکی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٣٣ی کۆچی هەندێ لە ئەپلیکەشنی تایبەت بە ئاینی ئیسلام بۆ ڕۆژووگرانی مانگی ڕەمەزانمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی سوودی لێبین لەو مانگە پیرۆزەدا.
١) ئاپلیکەیشنی قورئانی پیرۆز بەناوی “Quran Majeed” وەشانی سەرەتایی یان تاقیکاریم بۆ داناون کە بەخۆڕاییە و گەر ئارەزووشت هەیە دەتوانیت ئاپلیکەیشنەکە بەتەواوی داگریت کە ئەمەش بەپارەیە
تایبەتمەندیەکان:
*تەواوی قورئانە وە تەفسیری ئینگلیزی و ئاڵمانی و سویدی و فەڕەنسی و ڕووسی و تورکی و ئیتالی و ئەندەنووسی و مالیزی و چەند زمانێکی تری لەگەڵە
*دەتوانیت گوێ لە قورئان خوێنانی عەرەبی بگریت لەوانە:سەعد الغامدی و عبدالباست و شێخ ماهیر موعهیقلی و مەنشاو و شێخ ئەحمەد عەجەمی و چەندان قورئانخوێنی تری عەرەبی..
*وەکوو پەرتووک دەتوانیت پەڕەکانی هەڵدەیتەوە بە دەست لێدان
تێبینی ئەم ئەپلیکەیشنە لەسەر وەشانی ئایۆئێس ٣ بەرەو سەرەوە کار دەکات
داگرتن بۆ ئایفۆن و ئایپاد (تەواوی وەشان) بە $4.99
داگرتن بۆ ئایفۆن و ئایپاد (وەشانی تاقیکاری) بە خۆڕایی (free)
————————-
٢) ڕێنیشاندەر بۆ دۆزینەوەی ئاراستەی نوێژکردن (قیبلە)
تایبەتمەندیەکان:
*بەکارهێنانی ئاسان
*تەواوی وەشانەکە بە خۆڕاییە
*پێویستی بە ئەنتەرنێت نیە بۆ بەکارهێنان
داگرتن بۆ ئایفۆن و ئایپاد بە خۆڕایی
تێبینی : دەبێ وەشانی ئایۆئێسەکەت لە وەشانی سێێەم بەرەو سەرەوە بێت
————————-
٣) وێردی بەیانیان و ئێوران (زیکرەکان) لەگەڵ نزاکان
تایبەتمەندیەکان:
*وێردی بەیانیان و ئێواران و نوێژەکان و خەوتنان
*نزاکانی ناو قورئان و فەرموودەکانی پەیامبەر
*دانانی کات بۆ زەنگ لێدان (Alarm Clock) , (منبە)
*بەخۆڕاییە و پێویستی بە ئینتەرنێت نیە
داگرتن بۆ ئایفۆن و ئایپاد بە خۆڕایی
تێبینی: دەبێ وەشانی ئایۆئێسەکەت لە ٣.١ بەرزتر بێت!
————————-
٤) بیرەوەری ڕەمەزان لەگەڵ ڕۆژمێری ڕەمەزان
تایبەتمەندیەکان:
*دانانی بیرەوەری
*بینی ڕۆژمێریەکان
داگرتن بۆ ئایفۆن و ئایپاد بە $2.99
تێبینی : دەبێ وەشانی ئایۆئێسەکەت لە وەشانی سێێەم بەرەو سەرەوە بێت
————————-
٥)کاتی بانگەکان بە ئەپلیکەیشنی “Sky Prayers”
تایبەتمەندی:
*کاتی بانگەکان لەگەڵ کاتی ڕۆژهەڵاتن
*لەکاتی سەفەر بە فڕۆکەش دەتوانی کاری پێ بکرێ
*دەبێ وەشانی ئایۆ ئێسەکەت لەوەشانی چوار بەرەو سەرەوە بێت
داگرتن وەشانی تاقیکاری بە خۆڕایی
————————-
٦)نیشاندەری مووسڵمانان (Muslim Guide)
تایبەتمەندیەکان:
*بوونی ڕۆژمێری هیجری
*بوونی کاتی بانگەکان
*توانای چاکسازی کردن (Editing)
داگرتن بۆ ئایفۆن و ئایپاد بەخۆڕایی
تێبینی دەبێ وەشانی ئایۆئێسەکەت لە ٤.٣ بەرزتر بێت!
————————-