جەیلبرەیک کردنی ئەنتێزەری iOS 5.0.1

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر ، جیلبرەیککێکی ئەنتێزەر بۆ iOS 5.0.1 دەرچوو. کەسانێکی زۆر بەهەڵە iOS بەرز کردبۆوە بۆ ٤.٣.٤ یان ٤.٣.٥ جەیلبرەیکی ئەنتێزەریان لەدەست دابوو. دواتریش دوای دەرچونی iOS 5 ، زۆر کەس بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندیە نوێکان iOS ەکەیان کرد بە ٥ و جەیلبرەیکی تێزەریان نەما.

ماوەی چەند مانگێکە ، هاکەری بەناوبانگ Pod2g کار لەسەر دروستکردنی جەیلبرەیکێکی ئەنتێزەر ئەکات کە کار دەکاتە سەر کەلێنێک کە لە سیستەمە نوێیەدا دۆزیبویەوە. پێش چەند ڕۆژێک هاکەری ناوبراو ئەو کەلێنە لەگەڵ جەیلبرەیکەکەی دابوو بە هەردوو گروپی iPhone Dev Team و Chronic Dev Team. ئەمڕۆش هەردوو گروپەکە جەیلبرەیکەکەیان تەواو کردوو بڵاویان کردەوە.

گروپی iPhone Dev Team جەیلبرەیکەکەیان لە شێوازی وەشانێکی نوێی Redsn0w بڵاو کردەوە و Chronic Dev Team لە شێوازی پاکێجێکی Cydia.

لێرەدا باسی جەیلبرەیکەکە دەکەین بە هەردوو ڕێگەکە.

ئەم جەیلبرەیکە بۆ ئەم ئامێرانە ئەبێت: iPhone 4 , iPhone 3GS , iPod Tocuh 3g/4g

ئەم جەیلبرەیکە بۆ ئەو ئامێرانە نابن کە A5 Chip بەکار دێنن واتە iPad 2 و iPhone 4S.

پێداویستیەکان:

Redsn0w :

Mac , Windows

iOS 5.0.1

ئاگاداری: ئەو کەسانەی کە ئایفۆنەکانیان Factory Unlocked نین واتە یان بە Ultrasn0w یان بە Gevey Sim ئایفۆنەکانیان ئەنلۆک کردووە ، دەبیت ریستۆر کەنەوە بۆ فیرموێری تایبەتمەند ، پاشان ئەم هەنگاوانە بنێن ، بە پێچەوانەوە ئەنلۆکەکەیان لە دەست دەچێت.( چۆنیەتی دروست کردنی فیرموێری تایبەتمەند).

هەنگاوەکان:

١) پرۆگرامی Redsn0w بکەرەوە.

٢) کرتە لەسەر Jailbreak and Install Cydia بکە.

 

٣) لێرەدا دەبێت ئامێرەکەت کوژابێتەوەو بەسترابێت بە کۆمپیوتەرەکەوە.

٤) هەنگاوەکانی کە نوسراوە بیکە بۆی ئامێرەکەت بخەیتە DFU Mode.

٥) دڵنیابە لەوەی کە Install Cydia چالاکە پاشان Next بکە.

٦) تۆزێکی پێ ئەچێت تا فیرموێرەکە پاچ دەکرێت و ئامێرەکەت ریبوت دەکات و ئامێرێکی جەیلبرەیککراوی ئەنتێزەرت دەست دەکەوێت :)

 

 

بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان جەیلبرەیکێکی تێزەریان هەیە لەسەر وەشانی ٥.٠.١ ، دوو ڕێگەیان لەبەر دەمایە

١) هەمان ئەم هەنگاوانەی سەرەوە ئەنێن بەس لە هەنگاوی ٥ دا هەڵبژاردەی Install Cydia ناچالاک بکەیت.

 

٢) یاخود ئەتوانیت لە Cydia پاکجی Corona 5.0.1 Untether دابگریت کە هەمان کار دەکات.

(14) Comments

  1. roshan فەرمووی:

    slaw
    tkaea prseare
    mn iphon4 haea firmware 5 atwanm jealbreake bkam ean dabet pesh awa firmware iphonaka bkam ba 5.0.1 pashan aw hangawana jebaje bkam ?

  2. ahmad agha فەرمووی:

    dastt xoshbet bra gyan sarkawtw byt

  3. iKurd فەرمووی:

    بەڕێز رۆشان دەبێت بیکەیت بە ٥.٠.١ چوکە جارێ وای لێ نەکراوە لەگەڵ ٥.٠ کار بکات.

    سەر چاوان کاک ئەحمەد :)

  4. Ahmad فەرمووی:

    Bo bo ipad 2 nabe ipadakam version 5.0.1 a

  5. خۆگر فەرمووی:

    ده‌سته‌كانتان خۆش هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی ..

  6. خۆگر فەرمووی:

    به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێز من ته‌واوی سیسته‌مه‌كه‌م داونلۆد كردووه‌ 791 مێگایه‌
    كاتێك كه‌ له Redsn0w ه وه‌ ئه‌یهێنم كێشه‌ی نی یه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌چێته‌ DFU mude داناگیرسێته‌وه‌ ئه‌بێت هۆم و پاوه‌ر پێكه‌وه‌ داگری ئه‌نجا دائه‌گیرسێته‌وه‌
    نازانم كێشه‌كه‌ی چییه‌ ئه‌گه‌ر یارمه‌تیم بده‌ن سوپاستان ئه‌كه‌م .

  7. ashty فەرمووی:

    ھاورێیان پسیرێکم ھەیە لە دەربارەی (sydia)

    بۆچی لەکاتی (surce) يك زیاد دەکەم (surce) زیاد دەبێت بەلام ھیچ شتێک لە ناودا نیە…….

  8. hazhar فەرمووی:

    kaka mn lakate resotre krdnawa errore 14 m yeeta rega chon charay bkam

  9. dnya فەرمووی:

    برؤكرامي fix recovery دابةزينة كيشةكةت بؤ جارةسةر اكات

  10. dnya فەرمووی:

    امةش برؤكرامةكةية دايبةزينة كاك هةزارhttp://cache.firmwareumbrella.com/downloads/fixrecovery-win.zip#

  11. i-kurd فەرمووی:

    ئایفونێکی فۆر جی م هەیە ڤێرژنی ٤.٢.١ ی لەسەر ئەمەوێت بیکەم بە ٥.٠.١ ئایا ئەتوانم یان نا … کە ئەتوانم چۆن ؟؟؟

  12. muhamad فەرمووی:

    سلاو من ئايفؤن 3gsم هةية ئينتةرناشنال نية IOS 4.1ى لةسةرة. دةتوانم نويى بكةمةوة بؤ ئةو فيرشنة و شةبةكة بيتةوة؟ يان دةتوانم بيكةمة ئينتةرناشنال؟

Leave a Reply